لیستی 162 له‌سه‌ر پێشێلكاری بانگه‌شه له هه‌ولێر و دهۆك هاته‌ده‌نگ
ی.ن.ک 06:53 PM - 2018-04-23.
PUKmedia لانه كاشان
لیستی 162ی یه‌كێتی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و ئه‌و ناوچانه‌ی تر دێته ده‌نگ كه پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و داوا ده‌كات كاندیده‌كان سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن.
له هه‌ولێر و دهۆك پێشلكاری به‌رامبه‌ر لیست و كانده‌یده‌كانی یه‌كێتی كراوه‌و پۆسته‌رو وێنه‌كانیان لێكراونه‌ته‌وه یان به په‌مپی بۆیاغ شێوێنراون و زۆرێكیان لێكراونه‌ته‌وه، بۆیه وته‌بێژی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: له هه‌ولێرو دهۆك پێشێلكاری زۆر به‌رامبه‌ر به كاندیدانی لیسته‌كه‌مان كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندیدانی لیستی 162 ده‌توانن داوای یاسایی تۆماربكه‌ن و داوای مافی خۆیان له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بكه‌ن كه‌پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر كاندیدانی لیستی 162ی یه‌كێتی ده‌كرێت، د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له هه‌موو هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردندا له‌جیهاندا به‌گشتی و ناوچه‌ی خۆشمان به‌تایبه‌تی، پێشبینی ئه‌وجۆره رووداوانه ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه ئومێده‌وارین ئه‌م رووداوانه به‌رنامه بۆ داڕێژراو نه‌بێت له لایه‌نێكی تره‌وه دژ به كاندیدانی یه‌كێتی.
وتیشی: هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێشێلكاری زۆر كراوه به‌رامبه‌ر به كاندیدانی لیستی 162ی یه‌كێتی و بۆیه سكاڵای زۆریش تۆماركراون، به شێوه‌یه‌ك له تاك و ته‌را ده‌رچووه‌و بووه‌ته دیارده، به‌تایبه‌ت له شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك، هه‌ر له پۆسته‌ر دڕاندن و زیادكردنی ناو و ناتۆره بۆ سه‌ر پۆسته‌ره‌كانه‌وه بیگره هه‌تا ده‌گاته هێرشی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌جۆرێك كار گه‌یشتووه‌ته راده‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له كاندیدێكمان له ناوچه‌ی سۆران.
د.بڕیار بۆ PUKmedia راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان چاودێری ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌كه‌ن كه له‌هه‌ر بازنه‌یه‌ك یان ناوچه‌یه‌ك ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌وڵبده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وجۆره كارانه ده‌كه‌ن، سزابدرێن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌و پێویستیشه تیمه چاودێره‌كانیان فراوانتر‌و وردتر كاره‌كانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن و ئارام ده‌كات بۆ لیستی 162 و كاندیده‌كانی. ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتی ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌رمانه تیمه‌كانمان و به‌شی یاساییمان چاودێری ئه‌و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ین و هیچ پێشێلكارییه‌كیش به‌رامبه‌ر هیچ كاندید‌و لایه‌نێك ناكه‌ین، له كه‌سیشی قبوڵ ناكه‌ین.
د.بڕیار له‌ڕێگه‌ی PUKmediaـه‌وه روونیشیكرده‌وه، كه كاندید خۆی ده‌توانێت یان راسته‌وخۆ داوا تۆماربكات له لقی كۆمسیۆنی پارێزگاكان، یان ده‌توانێت لیژنه‌ی یاسایی لیسته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سه‌ی بكات كه له‌لایه‌ن لقی پارێزگاكانه‌وه رێپێدراوه بۆ ئه‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌وكاره‌و پاشان به‌رزی بكاته‌وه بۆ كۆمسیۆن. به‌م دوو شێوه‌یه كاندید مافی داوا تۆماركردنی و داواكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌تا كاندیده‌كه به‌ڵگه‌ی به‌هێزترو وردتری لابێت به به‌روارو وێنه‌وه ئه‌وه باشتر ده‌بێت.
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28