riklam

یەكێتی پەیامێك ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:42 PM - 2018-04-23
.

.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی كردنەوەی بارەگاكانی هێزە كوردستانییەكان  پەیامێك ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتییەكی عیراق دەكات و رایدەگەیەنێت: سەپاندنی دەسەڵاتی عەسكەری‌و ئەمنی، پێچەوانەی دەستورو رێسای پەیوەندیەكانەو بەردەوامبونیش لەسەر سیاسەتی زەوتكردنی مافی ئازادی سیاسی لایەنەكان لەو ناوچانەدا گومانێكی زیانبەخشی لای خەڵكەكەی دروستكردووەو بەدوریشی نازانین روداوی زیانبەخشی لێبكەوێتەوە.

 

كردنەوەی بارەگاكانی هێزە كوردستانیەكان

هێشتا قەدەغەیە!!

- جەنابی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ!

- دەوڵەتمەداری بەرێزی عێراق!

- سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز!

لەكاتێكدا، وردە وردە ئومێدی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان عێراق‌و هەرێمی كوردستان، زیاتر دەبێ‌‌و هەنگاوی باشیش لەو پێناوەدا نراوە. كەچی بەداخەوە، لەدوای روداوەكانی 16/ی ئۆكتۆبەرەوە، كە زیاتر لە (6 مانگ)ە، لەكەركوك، خانەقین، خورماتوو، شەنگال، جەلەولا، سەعدیە، قەرەتەپەو ناوچەی تریش، هێشتا دەسەڵاتی عەسكەری‌و ئەمنی، رێگە نادەن، بارەگای حزبە كوردستانیەكان، كە حزبی رەسمی‌و یاسایین، بكرێتەوە. تەنانەت لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەشدا، هێشتا فشاری نادەستوری لەسەر هێزە كوردستانیەكان هەیە. بەڵكو لە زۆر شارو شارۆچكەدا، ماڵی بەرپرس ‌و كادرانی لایەنە كوردستانیەكانیش، داگیركراوون.

بەرێزینە!

ئاشكرایە لای جەنابتان، بەمشێوەیە سەپاندنی دەسەڵاتی عەسكەری‌و ئەمنی، پێچەوانەی دەستورو رێسای پەیوەندیەكانمانە. بەردەوامبونیش لەسەر سیاسەتی زەوتكردنی مافی ئازادی سیاسی لایەنەكان، لەو ناوچانەدا، گومانێكی زیانبەخشی لای رای گشتی ناوچە كێشەلەسەرەكان دروستكردووەو بەدوریشی نازانین، روداوی زیانبەخشی لێبكەوێتەوە.

بۆیە، داوامان لەبەرێزتان ئەوەیە، بەزوترین كات، بڕیاری چارەسەری ئەم كێشە یاسایی ‌و مافە سیاسیە بدەن.

لەگەڵا رێزی

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

23/4/2018

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket