riklam

ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌: به‌رهه‌مه‌كه‌م توركی نیه‌

ئەدەب وهونەر 05:56 PM - 2018-04-23
.

.

هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ هه‌ژاره‌كانم كه‌ ده‌ڵێن توركیه‌!!

‎ئه‌ره‌بێسك: ستایلێكی موزیكی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌، سه‌ره‌تای دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی بۆ وڵاتی میسرو شام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. به‌ لاساییكردنه‌وه‌ی ته‌ختی شه‌رقی و مۆسیقای عه‌ره‌بی، له‌ كۆتایی ساڵانی ۱۹۷٠ تێكه‌ڵ به‌ مۆسیقای توركی بووه‌و وه‌ك هه‌میشه‌ داگیركاری عوسمانی خاسیه‌ته‌ باشه‌كانی له‌ وڵاته‌ داگیركراوه‌كان ده‌بردو ده‌یكردنه‌ موڵكی خۆی و گه‌شه‌ی سه‌ند، ئێستاش ئه‌م ستایله‌ زۆرێك كه‌س به‌ توركی ناوزه‌ندی ده‌كات. ئه‌ره‌ب = عه‌ره‌ب، به‌ واتای شێوازی عه‌ره‌بی. گه‌رچی له‌ سه‌ره‌تادا زۆر دژی بوون، به‌ڵام دواتر توانی وه‌ك ستایلێكی توركی خۆی له‌ دنیادا بناسێنێت.

ئه‌ره‌بێسك له‌ شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامیدا دروستبووه‌و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ هه‌زار ساڵ پێش ئێستاو له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه‌ هونه‌رمه‌نده‌كان ئه‌ره‌بێسك ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ، هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ به‌رگێكی توركی ده‌كرێته‌به‌ر ئه‌م ستایله‌و ده‌یتوركێنن.

ئه‌ره‌بێسك هه‌ر ته‌نها ناوی ستایلی مۆزیكێك نیه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك هونه‌ری تریش هه‌ن وه‌ك نه‌خش و نیگاری ئه‌ره‌بێسك كه‌ هونه‌رێكه‌ گشت به‌هره‌مه‌ندێك ده‌توانێت كاری تیا بكات، به‌ڵام پێویستی به‌ سه‌لیقه‌و زیره‌كیه‌كی زۆر ورد هه‌یه‌، زیاتر بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی كۆشكی سوڵتانه‌ عوسمانیه‌كان به‌كارهاتوون.
هاوپێچ ستایڵی وێنه‌كه‌ش ساڵی ۱۹٥٠كانه‌..

PUKmedia

لینكی هاوكاری بۆ بینینی به‌رهه‌مه‌كه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket