riklam

یه‌كێتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگای سلیَمانی كار بۆ سه‌رخستنی لیستی 162 ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 05:20 PM - 2018-04-23
.

.

ئه‌مرِۆ 23-4-2018 حاكم قادر حه‌مه‌جان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی (١)ی رِیَكخستنی سلیَمانی و مه‌ڵبه‌ندی (١٢)ی رِیَكخستنی چه‌مچه‌ماڵ، پیَشوازیكرد له‌ لیستی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی پاریَزگای سلیَمانی و هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی (١٦٢) یه‌كیَتی.

هه‌ر ئه‌مرِۆ حاكم قادر حه‌مه‌ جان پیَشوازیكرد له‌ كۆمه‌ڵه‌ی كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانی شاری سلیَمانی و هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی (١٦٢)ی یه‌كیَتی.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌مان رۆژ حاكم قادر حه‌مه‌ جان پیَشوازیكرد له‌ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی شاری قه‌ڵادزێ و هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی (١٦٢)ی یه‌كیَتی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket