riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: یه‌كێتی سه‌رده‌خه‌ین و به‌سه‌ر گه‌له‌كۆمه‌كێدا زاڵده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 12:46 PM - 2018-04-23
.

.

كۆسرەت رەسول عەلی رایگەیاند " یە یەكگرتوویی‌و تەبایی‌و سەرخستنی لیستی (162)ی یەكێتی، بەسەر پیلان‌و گەلەكۆمەكیەكاندا سەردەكەوین."

سەرلەبەیانی ئەمرۆ (23/4/2018) كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی، بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و فەرماندەی هێزەكانی حەفتا‌و مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە، لەهۆڵی شازاد سائیب لەمەكتەبی سیاسی لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی حەفتا كۆبوەوە.

كۆسرەت رەسول عەلی بە فەرماندەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی راگەیاند " ئێوە بە قارەمانێتی‌و خوێنی خۆتان سەلماندووتانە رۆڵەی بەئەمەكی گەلەكەمان‌و یەكێتی-ین."

راشیگەیاند " ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلەكەمان‌و یەكێتی چارەنوسازە، بەتەبایی‌و یەكگرتوویی، گەلەكۆمەكیی‌و پیلانەكان لەسەر گەلەكەمان‌و یەكێتی دەشكێنین."

جێگری سكرتێری گشتی ووتیشی " هەمووتان ماڵ بە ماڵ بگەرێین، ئەم ماوەیەی ماوە هەموو توانایەكتان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی لیستی 162ی یەكێتی، چونكە یەكێتی هەقی ئەوەی هەیە جارێكی تر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان متمانەی پێ‌ بدەنەوە."

كۆسرەت رەسول عەلی جەختیشی كردەوە " پێویستە لاپەرەیەكی نوێ‌ هەڵبدەینەوە، ناكۆكی‌و گلەییەكان بەلاوە بخرێ‌‌و هەموو هەوڵێكمان بۆ سەرخستنی لیستی 162ی یەكێتی بێت."

هەروەك ووتیشی " هەموومان پێشمەرگەی پاراستنی یەكێتی‌و سەروەرییەكانی‌و خوێنی شەهیدەكانی یەكێتی-ین."

جێگری سكرتێری گشتی روونیشیكردەوە " فەرماندە‌و پێشمەرگەكانی یەكێتی لەسەنگەری پاراستنی گەلی كوردستاندا نمونەی قارەمانێتی بوون، لەم قۆناغەشدا، هەروا نمونە بن بۆ سەرخستنی یەكێتی."

لە بەشێكی تری ووتەكانیشدا ئاماژەی بەوەدا، یەكێتی لەگەڵ بانگەشەیەكی هێمنانە‌و لەسەرخۆیە، دژی گرژی‌و ئالۆزی‌و تێكدانی ئارامی خەڵكین.

لای خۆشیەوە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند " گەلەكەمان زۆر ئومێدی بە فەرماندە ‌و پێشمەرگەكانی یەكێتی-یە."

راشیگەیاند " سێ ساڵی ڕەبەق فەرماندە ‌و پێشمەرگە قارەمانەكان، ئاسایشی كوردستان‌و ناوچە دابرێنراوەكانیان پاراست ‌و نەیانهێشت تیرۆریستان ‌و دوژمنانی گەلەكەمان ئارامی كوردستان بشوێنن."

فەرماندەی هێزەكانی حەفتا ووتیشی " خەڵكی كوردستان ویژدانی زیندووەو قارەمانێتی‌و قوربانیدانی شەهیدەكان‌و ئێوە لەیاد ناكات."

لای خۆشیەوە مستەفا چاوڕەش رایگەیاند " یەكێتی یەك لیستی هەیە، كە لیستی ژمارە 162 –ە‌و هەموو هەوڵێك بۆ سەرخستنی دەخەینەگەڕ."
 
لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە ووتیشی " هەقی خۆمانە، بەرهەمی قوربانیدان‌و خوێنی شەهیدان‌و قارەمانێتی ئێوە فەرماندە‌و پێشمەرگەكان بچنینەوە."

هەروەها ووتیشی " لەرۆژگارە سەختەكاندا، هەركات گەلەكەمان پێویستی بەئێوە هەبووە بەخوین‌و گیان بەرگریتان لێكردووە."
 
مستەفا چاوڕەش راشیگەیاند " پێویستە وەفامان بۆ مام جەلال‌و خوێنی شەهیدان‌و خەباتەكەمان هەبێ‌‌و ئەم ماوەیەی ماوە هەموو گلەیی‌و ناكۆكیەك بخەینەلاوەو كار بۆ سەرخستنی لیستی 162 بكەین."
  
هەروەها ووتیشی "هەموو چارەنوسمان بەستراوەتەوە بەیەكەوە، بۆیە پێویستە سەروەرییەكانی یەكێتی بپارێزین."

PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket