riklam

رێبوار ته‌ھا: له‌رێی سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌ وه‌ڵامی نه‌یارانمان ده‌ده‌ینه‌وه‌

کوردستان 10:01 AM - 2018-04-23
.

.

له‌ پارێزگای كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك له‌ لیست و قه‌واره‌ عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كان له‌رێی پروپاگه‌نده‌ی ھه‌ڵبژاردن له‌ دژی كورد ده‌نگ بۆ لیست و قه‌واره‌كانیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

"رێبوار ته‌ھا" سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كه‌ركوك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌رپه‌رچی ته‌واوی تۆمه‌ت و ناوزراندنی كورد له‌لایه‌ن ئه‌و لیست و قه‌وارانه‌وه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له‌ كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێ ره‌وشێكی كاتیه‌و گه‌لی كورد له‌ كه‌ركوك له‌رێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ وه‌ڵامی پیلانی شۆڤێنییه‌كان ده‌داته‌وه‌و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ كار ده‌كه‌ن له‌رێی ده‌ستووری عیراقه‌وه‌ ره‌وشی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket