riklam

هەمیشە زۆنی سەوزەڵانی ئازادیی رۆژنامەگەری دەبین

بیروڕا 09:49 AM - 2018-04-23
.

.

یادی رۆژنامەگەریی كوردی و كوردستانی، تێكەڵی بۆنەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەبێت.

هەموو بۆنەیەكی رۆژنامەگەری، ئاوێتەی ئازادی و دیموكراسییە، مادام رۆژنامەگەری؛ خۆی سەكۆی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و بیروڕا جیاوازەكانە، بەتایبەتی ئەمە بۆ رۆژنامەگەریی كوردی وایە، كە لەدایكبووی مەنفا و جێگیربووی دەورانی كرانەوە و جێگیری سیاسی و ئازادیخوازی دەورانی شۆڕشی شاخ و گەشەكردووی زەمانی درەوشاوەی كوردستانی رزگارە، بۆیە بۆنەكانی هەڵبژاردن، هی كوردستان و هی عیراقیش، كە كوردستان بەشداریی تێدا دەكات، بۆنەی ئاوێتەبووە لەگەڵ ئازادیی رۆژنامەگەریدا. لەناو هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا رۆژنامەگەری و میدیای كوردستان بەشێكە لە زەماوەندەكانی هەڵبژاردن، چ بە رووماڵكردن، چ بە بەشداری و چاودێریكردن، چ بە بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردن، بە لەگەڵ و لە دژ، چ بە كاندیدبوونی بەشێك لە رۆژنامەنووسانیش.

ئەم ئاوێتەبوونە ئەمساڵ و لەمڕۆژەدا گەرموگوڕترە، بۆیە یادەكەش خۆشتر و قەرەباڵغترە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە بەشداری ئەم زەماوەندەیە. راگەیاندنەكەشی سەكۆیەكی گەورەی ئازادیی بیروڕایە لە شێنەیی و سەكۆیەكی بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنە لە كەمپینی شێنەیی، بەڵام بە گوڕوتین بۆ لیستی 162. بۆیە وێڕای پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی كوردستان بە سەربەخۆ و بێلایەن و لایەندارەوە، تەئكید لەسەر بەرنامەی یەكێتی لە ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی رۆژنامەگەری دەكاتەوە. یەكێتی هەمیشە وایە كە لەهەر كوێ یەكێتی نفوزدار بێت، ئاوا داكۆكیكار و پارێزەری جوانترین سیمای ئازادیی كوردستان دەبێت، كە ئازادیی رۆژنامەگەرییە وەكو جارانی خەباتی زیاتر لە چل ساڵەی سەكۆی ئازاد و ئازای رۆژنامەگەری و بنكەی پارێزگاری و پێشمەرگەی گەشەپێدانی دەبێت.

جێی خۆیەتی بەو بۆنەیەشەوە بڵێین ئەگەر لەگەڵ لیستی 162دا بن، مانای وایە لەگەڵ ئایندەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەبن، لەگەڵ زۆنی سەوزەڵانی دەبن، بەمەش سەكۆی ئازادیی نان و كار و ئازادی، بە سەركەوتنی لیستی 162ی یەكێتی، پایەدارتر دەبێت.

لەگەڵ لیستی 162دا بن، كە لە بەرنامەی هەڵبژاردنیدا هاتووە: «دەستەبەركردنی كەشی گونجاو و ئازادی و سەربەستیی تەواو، لە بواری چاپەمەنی و بڵاوكردنەوەدا»

PUKmedia كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket