riklam

عیراق بڕی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردوی ئاشكراكرد

ئابوری 06:13 PM - 2018-04-22
.

.

له‌ مانگی ئازاری رابردودا، زیاتر له‌ 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عیراق ھه‌نارده‌كراوه‌و داھاته‌كه‌شی 6 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه‌.

"عاسم جیھاد" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆی ھه‌نارده‌و داھاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ مانگی ئازاری رابردو بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ كه‌ ھه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك له‌خۆ ناگرێت، له‌ مانگی رابردودا له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق 107 ملیۆن و 50 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، داھاته‌كه‌شی گه‌یشتوه‌ته‌ 6 ملیار و 435 ملیۆن و 210 ھه‌زار دۆلار.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق راشیگه‌یاند: نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌م مانگه‌دا 60.114 دۆلار بووه‌.

PUKmedia راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket