riklam

لە برادەر و لە یاران،

بیروڕا 01:39 PM - 2018-04-22
.

.

ستران عەبدوڵڵا

لە رۆژنامەنووسانی دۆست و نەیار، لە هی حزبی تا ئەهلی و لەو نێوانەشدا هی سێبەر. رۆژی رۆژنامەنووسی كوردی لەگشتتان پیرۆز بێت.

ئێوە و ئێمە، تۆ و منیش لە ئەیوانی خاوەن شكۆدا خزمەتكاری دەست لەسەر سنگین.

پێشخزمەتێكین نانوین شەوێ، تا ئەو نەنوێ

لە برای خۆتانی وەرگرن كە وا بیست و پێنج ساڵی رەبەقە تێدامە و ئیتر كاتی "وتلك الایام نداولها بین الناس"یش هاتووە. هیچ سەربەرزییەك لە سەربەرزی پیشەی رۆژنامەنووسیی سەربەرزتر نییە.

پێشخزمەتی خاوەن شكۆی رۆژنامەنووسی سەد دەزگا و دایەرە، سەد ئیمپراتۆریا و دەوڵەتمەداری دێنێ.

ناونیشانی رۆژنامەنووسی سەد ئەستێرەی سەرشان و سەد مشكی و جامانەی ئاغا و كوێخا، كڵاوی لۆرد و سێر و خانەدان دێنێ.

گرنگ نییە لە كام راڕەوی كۆشكی خاوەن شكۆی رۆژنامەگەریت، لە كام باخچەی پشتەوەی میدیای كاغەزی و ئەلیكترۆنیت، گرنگ ئەوەیە ناوی نەمر و جاویدانی (رۆژنامەنووس)ت هەیە.

پەیامنێری، یان سەرنووسەر، هەواڵسازی یان هەواڵدەر، لە رۆژنامەی كوێرەدێیەكی، یان لە واشنتۆن پۆست و نیویۆرك تایمزی، ئەوەت بەسە كە رۆژنامەنووسیت، ئەوەت خۆشە كە هەوی. كۆیی وتەنی: تێدای.

چ دەبی، ببە، چ دەكەی، بیكە، ئەمما شایانی ناوی (رۆژنامەنووس) بە، ئەوانی تر مایل و زائیلن.

لە شاگردانی میر میقداد مەدحەت بەدرخان

بەیانیتان باش، یادەكەتان پیرۆز، هاوپیشە و هاوڕێیان،

بەو بۆنەیەشەوە ئەو ئەفراندنەی هونەرمەند پەیامی عەزیزیی-تان پێشكەش دەكەم كە لە دیوانی مەلای جەزیرییەوە توحفەی صباح الخیر-یا خانمی هەڵبژاردووە.

كامکارەکان مۆسیقای بۆ دەژەنن

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket