كۆسره‌ت ره‌سوڵ: باڵه‌كایه‌تی مایه‌ی شانازییه بۆ یه‌كێتی
ی.ن.ک 07:46 PM - 2018-04-21.
له زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانی مه‌یدانیدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/4/2018 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ لێپرسراو و ستافی مه‌ڵبه‌ند و لێپرسراوی كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆران كۆبووه‌وه‌و سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ولێر و كۆیه‌شی كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21/4/2018 له شاری هه‌ولێر، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌گه‌ڵ لێپرسراوو ستافی مه‌ڵبه‌ند و لێپرسراوی كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆران كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سكرتێری گشتی وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد‌و باسی له گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ پێگه‌ی كورد و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند، كه گرنگه ئه‌مجاره هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ ئامانجه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ین.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به‌گرنگیه‌وه باسی له رۆڵی قاره‌مانانه‌و جوامێرانه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد‌و رایگه‌یاند، كه خاوه‌نی پۆلێك شه‌هیدی سه‌ركرده‌و قاره‌مانن كه مایه‌ی شانازین بۆ گه‌لی كورد و یه‌كێتی و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان به وه‌فابین بۆ خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان و رۆحیان ئاسووده بكه‌ین.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتیشی:"وه‌ك چۆن له رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و قوربانیدان خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو خۆڕاگر و قاره‌مانی باڵه‌كایه‌تی له‌پێشی پێشه‌وه بوونه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا ئه‌گه‌رچی ئه‌ركی هه‌موومان زۆر قوڕسه، به‌ڵام دڵنیام جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندام و لایه‌نگری دڵسۆزی یه‌كێتین و سه‌ریده‌خه‌ین".
لای خۆیه‌وه ئاسۆس عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆران سوپاسی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كرد‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی په‌یام و به‌رنامه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ده‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی: "ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان له كه‌شێكی ته‌واو هێمن و دیموكراسیدا كار بكه‌ین و به‌رنامه‌كانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین و هیچ كه‌س و لایه‌نێك بریندار نه‌كه‌ین و سه‌رباری جیاوازییه‌كانمان به‌ڵام ئامانجه‌كه‌مان یه‌ك ئامانجه كه ئه‌ویش سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
هه‌ولێر هه‌میشه قه‌ڵا سه‌وزه‌كه‌ی یه‌كێتی بووه
هه‌ر ئه‌مڕۆ 21/4/2018 له شاری هه‌ولێر، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی"هه‌ولێری پایته‌خت و قاره‌مان و خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ر هه‌میشه قه‌ڵای وره‌و پشتیوانی بووه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بۆ یه‌كێتیش شارێكی گرنگه، بۆیه سه‌ركه‌وتن له هه‌ولێر پشتیوانێكی گه‌وره‌یه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
لای خۆیانه‌وه لێپرسراو و جێگر و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر دووپاتیان كرده‌وه كه به گڕوتینێكی زۆره‌وه كارده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا جێگری سكرتێری گشتی باسی له گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق كرد‌و گوتی"یه‌كێتی زامنی دیموكراسی و ئازادییه له ناوچه‌كه‌و به سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی یه‌كێتی كورد ده‌چێته قۆناغێكی تره‌وه.
كۆیه مه‌ڵبه‌ندی شۆڕشگێڕان و رووناكبیرانه
له درێژه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانیدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 14ی رێكخستنی كۆیه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن ره‌هبه‌ری سه‌ید برایم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتییه‌وه پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و كارگێڕ و كادیرانی سنووره‌كه كۆبۆوه‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانكردنی كۆیه‌و رایگه‌یاند كه ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش وه‌ك هه‌میشه كۆیه پێشه‌نگ بێ له سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
دواتر له مه‌راسیمێكدا كه بۆ ئه‌ندامانی یه‌كێتی له سنووری كۆیه رێكخرابوو، ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند وتارێكی پێشكه‌شكردو دڵخۆشی خۆی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی به سه‌ردانه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ كۆیه ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن.
دواتر و له وته‌یه‌كیدا كه له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه پێشكه‌شیكرد، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"دڵخۆش و خۆشحاڵم كه له كۆیه شاره‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره‌و حاجی قادری كۆیی و شه‌هیدان د. خالید و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵتانم و هه‌موومان كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی لیستی سه‌وزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لیستی 162ی شه‌هیدان".
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتی"كۆیه له‌مێژووی خۆیدا خاوه‌نی پۆلێك شه‌هیده‌و ده‌توانین بڵێین ژماره‌ی شه‌هیدانی كۆیه زیاتره له شه‌هیدانی پارێزگایه‌ك، كه ئه‌مه‌ش سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كۆییه‌كان".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتیشی:"پێویسته‌و ئه‌ركه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و مه‌ده‌نی كار بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌مان و ناردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كادیری دڵسۆزی یه‌كێتی كه له‌دواجاردا وه‌ك تیمێكی كاریگه‌ر له به‌غدا كاربكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد".
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌ردانی ماڵی شه‌هید مامۆستا هێرشی كرد
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆیه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/4/2018 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌ردانی ماڵی شه‌هید مامۆستا هێرشی كرد.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا جێگری سكرتێری گشتی دڵگرانی و خه‌مباری و نیگه‌رانی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی مامۆستا هێرش ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، مامۆستا هێرش شه‌هیدی هه‌موو كۆییه‌كانه‌و وه‌ك ره‌مزێك له‌دڵ و ده‌روونی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیانه‌وه خانه‌واده‌ی شه‌هید مامۆستا هێرش سوپاسی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لیان كرد‌و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌و له خه‌مه‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و به‌ئومێدن شه‌هیدبوونی مامۆستا هێرش ببێته هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كڕیزی له كوردستاندا.
PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19