riklam

حاكم قادر: به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی یه‌كێتی پاراستنی سنووره‌كانی نیشتمانه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:48 PM - 2018-04-21
.

.

به‌گه‌ڕخستن و بوژاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی زانستی تواناسازی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی خوێندن و بره‌ودان به‌ بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن و فێركردن، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالیتی زانست و زانیاری، به‌رنامه‌ی كاری هه‌میشه‌یی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێوه‌، شانبه‌شانی تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له‌ئازادی وڕزگاری یه‌كجاره‌كی، بواری په‌روه‌رده‌و فێركردنی فه‌رامۆش نه‌كردووه‌و له‌قۆناغی خه‌باتی شاخدا ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران و مامۆستایانی دامه‌زراندووه‌و له‌ناوچه‌ ڕزگاربووه‌كاندا به‌هیمه‌ت و دڵسۆزی و له‌خۆبردوویی مامۆستایانی شۆڕش نه‌ی هێشتووه‌ پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی بكه‌وێت، ئه‌م وتانه‌ی حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوومه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هات كه‌له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیرو كه‌سایه‌تی دیارو كاریگه‌ری بواری خوێندنی باڵاوپه‌روه‌رده‌و فێركردنی شاری سلێمانی ئه‌نجامیداو تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشی له‌هه‌ڵگرانی مه‌شخه‌ڵی زانست، هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌و شارستانیانه‌ی مامۆستایانی له‌ قۆناغی داكۆكیكردن و به‌رگریكردن له‌داواو مافه‌كانیان به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندو ڕایگه‌یاند:پاراستن و به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی یه‌كێتی، وه‌ك پارێزه‌ری سنووره‌كانی نیشتمان وێڕای یه‌كێتییه‌كان ئه‌ركی جه‌ماوه‌رو هاووڵاتییانی خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌مانه‌، هه‌روه‌ك داوای لێكردن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان كه‌ ماڵی تێكۆشه‌ران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتییه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌رن پێیان لێ مه‌بڕن و بۆسه‌رخستنی لیستی (162) ی سه‌وزی شه‌هیدان و لیستی مامی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد (مام جه‌لال)، مه‌ردانه‌ قۆڵی لێهه‌ڵماڵن و بۆخه‌باتی شارستانی و دیموكراسی پشتیوان و پشتگیربن.   

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket