دۆزینه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی شوێنه‌واری به‌ریتانیا به‌سره سه‌رقاڵ ده‌كات
هەمەرەنگ 06:21 PM - 2018-04-21.
قه‌حتان عوبێد به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی شوێنه‌واری به‌سره له هه‌وڵی لێبڕاوانه‌دایه بۆ ئاشكراكردنی شوێنه‌واره‌كانی به‌سره‌و ئاماده‌كردنی موزه‌خانه‌ی شوێنه‌وار كه به‌قسه‌ی خۆی دووه‌م گه‌وره‌ترین موزه‌خانه‌یه له‌عێراق له دوای مۆزه‌خانه‌ی عیراقی له به‌غدا‌و درێژه‌پێدانی بایه‌خی نێرده‌و رێكخراوه‌كان به پشتیوانیكردنی كاره‌كانی.
گرنگیدانی عوبێد به‌و بواره سه‌رله‌نوێ بابه‌تی ده‌رهێنانه‌وه‌ی تۆپی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی به‌ریتانیای هێنایه‌وه ئارا كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی بارێك پارچه شوێنه‌واری یه‌كێك له كه‌شتیه جه‌نگییه‌كانی به‌ریتانیا كه له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا به‌هۆی ته‌قه‌ی عوسمانییه‌كانه‌وه نقوم بووه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه عوبێد رایگه‌یاند: "تیمی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پردی هه‌ڵواسراوی نێوان هه‌ردوو كه‌ناری شه‌تولعه‌ره‌ب جێبه‌جێ ده‌كات تۆپه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵیان داوه بابه‌ته‌كه بشارنه‌وه تا كاره‌كانیان دوانه‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌ڕێكه‌وت پۆلیسێكی پارێزگاری له‌وێدا بووه كه بۆ ماوه‌یه‌ك كاری بۆ كردبووین‌و شاره‌زایی‌و هۆشارییه‌كی په‌یداكردبوو، بۆیه له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگاداری كردینه‌وه‌و ئێمه‌ش ده‌رهێنانه‌وه ئه‌و تۆپه‌مان گرته ئه‌ستۆ كه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ تۆنه‌و له قووڵایی زیاتر له پێنج مه‌تردا بوو".
ئه‌و رووداوه‌ی عوبێد باسی ده‌كات له‌گه‌ڵ رووداوێكی دیكه‌ی چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌وه‌دا تێكه‌ڵ بووه كه باس له‌وه ده‌كات خه‌ڵكی قوڕنه له باكووری به‌سره هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بارێك پارچه شوێنه‌واری عێراقی سه‌ر به نێرده‌كانی فه‌ره‌نسا له سه‌رده‌می ئۆستن لایارد-ی گه‌ڕیده‌دا كه له چه‌ند به‌له‌مێكدا باركرابوون‌و هه‌ندێكیان له دیجله‌دا نقوم بوون‌و خه‌ڵكیش ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكیاندا گرتووه، ئه‌وه‌ش گومانی سه‌باره‌ت به راستی‌و دروستی بوونی كه‌شتییه‌ك شوێنه‌واری نقومبوو دروستكرد.
به‌ڵام عوبێد قسه‌كانی دووپات ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "رووداوی نقومبوونی كه‌شتییه‌كه له‌نێوه‌نده‌كانی به‌ریتانیا ناسراوه، هه‌روه‌ك به‌ته‌مه‌نه‌كانی به‌سره‌ش به‌بیریان دێت، ته‌نانه‌ت روبارێكیش به‌ناوی ئه‌و رووداوه‌وه ناونراوه كه ئه‌ویش رووباری روته یه، چونكه كه‌شتییه‌كان ناچار ده‌بن له كاتی سوڕانه‌وه له رووباری دیجله‌دا خێراییه‌كه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه كه پێچكردنه‌وه‌یه‌كی كوڕه، دوو كه‌شتی ئینگلیزیش له باكووره‌وه دێن كه یه‌كێكیان پۆسته‌ی باركردووه‌و ئه‌وی دیكه‌ش تۆپ‌و پارچه شوێنه‌واری باركردووه، بۆیه عوسمانییه‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قۆزنه‌وه‌و له هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه ده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه گای باڵداری كێش قورسی تێدابووه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه كه‌شتیه‌كی جه‌نگی بووه‌و توانای هه‌ڵگرتنی قورسایی هه‌بووه، چونكه كێشی تۆپه جه‌نگییه‌كان له‌و كاته‌دا له سێ تۆن كه‌متر نه‌بووه‌و به‌لانی كه‌میشه‌وه كه‌شتییه‌كه هه‌شت تۆپی تێدابووه".
عوبێد پێی وایه ئه‌و كه‌شتییه‌ی له قه‌زای قوڕنه نقوم بووه‌و تائێستاش ئاسه‌واره‌كانی ماوه، كه‌شتی پۆسته بووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و نێرده ژاپۆنییه‌ی له ساڵانی حه‌فتاكاندا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كرد، پێشبینی كرد كه‌شتیه نقومبووه‌كه ئه‌و كه‌شتییه بێت كه شوێنه‌واری هه‌ڵگرتبوو، تیمه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ی قوڕنه‌و شافی به‌و ئامێرانه‌ی ئه‌و كاته به‌رده‌ست بوون گه‌ڕان‌و هیچیان نه‌دۆزیه‌وه. پاشان عێراقییه‌كان گه‌ڕان‌و دوای ئه‌وانیش ئه‌مریكییه‌كان له‌ساڵی 2013دا له هه‌ردوو ناوچه‌ی قوڕنه‌و هاریسه‌دا گه‌ڕان‌و ئامێری هه‌سته‌وه‌ری زۆر هاوچه‌رخیان به‌كارهێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بدۆزنه‌وه، چونكه پێموابێت له شوێنێكی هه‌ڵه‌دا ده‌گه‌ڕان. تیۆرییه‌كی نوێ هه‌یه پێده‌چێت لۆجیكی بێت، ئه‌ویش ده‌ڵێت كه‌شتییه‌كه به‌رده‌وامبووه له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی به‌و هیوایه‌ی بگاته حامیه‌ی ئه‌و كاته‌ی به‌ریتانیا له موحه‌مه‌ره‌و كه‌لوپه‌له قورسه ناپێویسته‌كانی فڕێداوه وه‌كو هه‌ندێك له تۆپه‌كان، بۆیه ئێمه له‌ڕێی ئامێری هه‌سته‌وه‌ری راداری هاوچه‌رخ‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی به‌سره له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێین كه ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ی عه‌شار – ناوه‌ندی شار-و به‌نده‌ری ئه‌بو فلوس له باشوور".
عوبێد له ساڵی 2010 دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی موزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار‌و كه‌له‌پوور ئه‌و بابه‌ته‌ی پێسپێردراوه‌و سه‌رچاوه به‌ریتانییه‌كانیش ئاماژه بۆ نقوومبوونی نزیكه‌ی (1000) پارچه شوێنه‌واری جیاواز ده‌كه‌ن كه هه‌ندێكیان زۆر به‌نرخن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی شوێنه‌وار هۆگری كاره‌كه‌یه‌تی‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئازاری داوه، وێرانكردنی شوێنه‌واره‌كانی نه‌ینه‌وابوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه، بۆیه بڕیاری داوه سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو گه‌ڕان به‌دوای شوێنه‌واره نقومبووه‌كاندا ده‌ستپێبكات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی عیراق له‌ده‌ستی داون، ئه‌و ده‌ڵێت: "هاوكاریكردنی مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانی‌و كتێبخانه‌ی زانكۆی نیوكاسڵ ده‌ستپێده‌كه‌م كه زۆرترین به‌ڵگه‌نامه كۆنه‌كانی سوپای به‌ریتانیا له‌وباره‌یه‌وه له‌خۆده‌گرێت".
به‌ڕای د. عه‌بدولحه‌كیم كه‌عبی مامۆستای مێژو‌و شارستانی له زانكۆی به‌سره، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه به‌ریتانییه‌ی شوێنه‌واره‌كانی عێراقی هه‌ڵگرتبوو بایه‌خێكی زۆری هه‌یه، چونكه شوێنه‌وار گرنگی زیاتری هه‌یه له‌و نووسراوانه‌ی كه ره‌نگه ده‌ستكاری بكرێن، ئه‌و وتی: "ئێمه له مێژوودا باوه‌ڕمان وایه ده‌ستكه‌وتنی پارچه‌یه‌ك شوێنه‌وار مانای شتی زۆره، چونكه ره‌نگه به‌ڵگه‌نامه‌ی نیمچه پشتڕاستكراوه‌ی تێدابێت‌و زۆرێك له‌و بابه‌تانه شیبكاته‌وه كه تا ئه‌مڕۆش نایانزانین، بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه زانیارییه‌كی ورد".
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌گه‌ر كه‌شتییه شوێنه‌واره‌كه بدۆزرێته‌وه ئه‌وا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین سه‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت‌و ئه‌و لایه‌نه‌ش كێ بووه كه كاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه كردووه، ئێمه ده‌زانین به‌ریتانییه‌كان چه‌نده بایه‌خ به شوێنه‌واره‌كانی عیراق ده‌ده‌ن. هه‌ندێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له كونسوڵه‌كانی ئینگلیز له به‌سره له بازاڕدا پیاسه‌ی كردووه‌و ئه‌و شوێنه‌وارانه به‌نرخێكی كه‌م ده‌كڕێت كه له ناوچه‌ی میربه‌د – زوبێر – دۆزراونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌كانه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌ریتانییه‌كان هه‌میشه كه‌لوپه‌لی گرنگ‌و به‌نرخیان له شارستانی كۆنی عێراقه‌وه گواستووه‌ته‌وه".
كه‌عبی پێیوایه كه‌س ناتوانێت پێشبینی بكات ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه‌شتییه‌كه هه‌ڵیگرتبوون سه‌لامه‌ت بوون، چونكه شه‌تولعه‌ره‌ب به یه‌كێك له‌و رووبارانه داده‌نرێت كه پاشماوه‌ی لیته‌یان تێدایه، بۆیه ئه‌گه‌ر شوێنه‌واره‌كانی تێدا بێت ئه‌وا هیوادارین زیانی زۆریان پێ نه‌گه‌یشتبێت، چونكه زۆربه‌یان له به‌ردی گرانیت یاخود به‌ردی كۆن دروست كراون كه توانای به‌رگه‌گرتنی هه‌لومه‌رجی ژینگه‌ییان هه‌یه".
ئومێده‌كان زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رێگره له كاری ده‌سته‌ی شوێنه‌وار‌و گه‌رم‌وگوڕی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی، نه‌بوونی بودجه‌یه‌كه بۆ پشتیوانیكردنی كاره‌كانیان.
قه‌حتان عوبێد ده‌ڵێت: "نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی‌و نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێییه‌وه بایه‌خمان پێ نه‌دراوه. كاره‌كه‌مان پشت به هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ نێرده بیانییه‌كان‌و موزه‌خانه جیهانییه‌كان ده‌به‌ستێت، موزه‌خانه‌ی شوێنه‌واری به‌سره‌ش به‌هاوكاری چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی بیانی دروستكراوه".
هه‌روه‌ها وتی: "به‌سره (165) شوێنی تێدایه ته‌نیا حه‌وتیان پارێزراون. كه‌واته چۆن ده‌توانین پێگه شوێنه‌وارییه‌كانی دیكه له زیاده‌ڕه‌وی‌و نیشته‌جێبوونی هه‌ڕه‌مه‌كی بپارێزین؟ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌سره پۆلیسی پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی پێكهێناوه كه له (100) كه‌س كه‌مترن‌و ناتوانن پارێزگاری له زیاتر له چوار شوێن بكه‌ن‌و ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبیلی به‌كارهاتووشیان هه‌یه، هێزی ته‌واوی پارێزگاری‌و بودجه‌و پشتیوانیمان نییه. پشتمان به خۆبه‌خشان‌و گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و هه‌ماهه‌نگیكاران به‌ستووه. من وه‌ك خۆم دامه‌زراوه‌یه‌كی پاراستنی كه‌له‌پووری كه‌لتوریم دامه‌زراندووه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرووپه‌كان له عیراق".
خواسته‌كانی قه‌حتان عوبێد ته‌نیا له كردنه‌وه‌ی موزه‌خانه‌كه یان دۆزینه‌وه‌ی كه‌شتییه شوێنه‌واره‌كه‌دا ناوه‌ستێت، چونكه ئه‌و سه‌ركێشی كردووه‌و چووه‌ته نێو كێڵگه‌ی مینه‌وه له ناوچه‌ی خه‌بایر‌و شاری ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره (كاراكس)ی دۆزیوه‌ته‌وه كه شارێكه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 324ی پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ماهه‌نگیشی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی زانكۆی مانچسته‌ر كردووه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه قه‌حتان ده‌ڵێت: "له ساڵی 2007دا شاری ئه‌سكه‌نده‌رمان دۆزییه‌وه كاتێك رووپێوی باكووری به‌سره‌مان ده‌كرد كه ئه‌ویش ناوچه‌یه‌كه هه‌رگیز رووپێوی نه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی له جه‌نگی عێراق ئێران‌دا به‌مین چێنراوه‌و پڕبوو له ئاوی زۆنگاوه‌كان، زیاتر له 14 پێگه‌ی شوێنه‌واریم دۆزیه‌وه‌و یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كان سه‌رنجی راكێشام كه رووبه‌ره‌كه‌ی گه‌وره بوو زیاتر له حه‌وت كیلۆمه‌تر ده‌بوو، شوێنه‌وار‌و دیواری تێدابوو، پێشتریش سوپای عێراق وه‌ك سه‌ربازگه به‌كاری هێنابوو، دركم به‌وه‌كرد كه ئه‌وه شاری (كاراكس سپاسینۆ)ی پایته‌ختی ئه‌سكنده‌ره له‌سه‌رده‌می جه‌نگه‌كه‌یدا له‌دژی سوسه كه مێژو‌و باسی ده‌كات‌و دواتر شا هسپاونسیس هاوسه‌ری سلاسیا درێژه‌ی به بنیاتنان‌و پته‌وكردنی دا‌و حوكمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری تێدا دامه‌زراند‌و ته‌نانه‌ت دراوێكیشیان بۆ شاره‌كه دروستكرد‌و بازرگانییه‌كی ده‌ریایی‌و وشكانی چالاكیان له‌گه‌ڵ ته‌دمور‌و به‌ترا‌و چینی ئه‌و كاته‌دا دامه‌زراند، چونكه به‌نده‌رێكی زه‌به‌لاح بوو رووبه‌ره‌كه‌ی (365) دۆنم بوو".
عوبێد باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پرۆژه‌ی داهاتوویان له‌سه‌ر به‌نده‌ری كاراكس ده‌بێت به‌وپێیه‌ی به‌نده‌ری سه‌ره‌كی عێراقی دێرین بووه، هیواداریشه به‌خت یاوه‌ریان بێت‌و ئه‌و كه‌شتییه ونبووه‌ش بدۆزنه‌وه كه شوێنه‌واری هه‌ڵگرتبوو.
PUKmedia له‌نیقاشه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27