هەرێم كەمال ئاغا: شەڕی داهاتوومان لە بەغدا دەبێت
ی.ن.ک 03:04 PM - 2018-04-21.
یەكێتی هەمیشە داكۆكیكار بووە لە مافی گشت چین و توێژەكانی گەلی كورد و پرسە نەتەوایەتیەكانیش لای یەكێتیی هێلی سوورن و بەهیچ شێوەیەك سازشی لەسەر ناكرێت ئەمە وتەی هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی لیستی یەكێتییی نیشتمانییی كوردستانە، كە لە میانەی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژادنەكانی پەرلەمانی عیراق، هەڤاڵانی كۆمیتەی رێكخستنی (18)ی شاوێسی بەسەركردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 21-4-2018 لە دانیشتنێكدا لەگەڵ كادیرانی كۆمیتەی (18)ی شاوێس، هەرێم كەمال ئاغا سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی كادیرانی دەڤەرەكەی كرد كە هەمیشە كاریان كردووە بۆ سەرخستنی یەكێتی، وتیشی، شەڕی ئەمجارەمان لە بەغدا قورستر دەبێت بەو پێیەی كاری زۆرمان لەسەر بیكەین هەر لە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان و جێبەجێ كردنی مادە و بڕگە دەستووریەكان و بەدەست هێنانەوەی ئەو مافانەی كە پەیوەندی بە ژیانی تەواوی فەرمانبەران و جوتیاران هەیە.
لە برگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا، هەڤاڵ هەرێم كەمال ئاغا تیشكی خستە سەر گرنگی پرۆسەی هەڵبژاردن و رایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردن پڕۆسەیەكی گرنگە بۆیەكێتیی و هەموو كوردستان، سەركەوتنی یەكێتیی لەم پرۆسەیەدا سەركەوتنی رێباز و دونیابینی سەرۆك مام جەلالە، چونكە هەموو كاندیدانی یەكێتی لەژێر رۆشنایی و دونیابینی و سیاسەتی مام جەلال كاردەكەن بۆ بەدەست هێنانی مافەكانمان.
سەرۆكی لیستی 162 لە هەولێرتەئكیدیشی كردەوە كە عێراقی داهاتوو زۆر جیاوازتر دەبێت بۆیە خەڵكی كوردستان پێویستی بە تیمێكی بەتوانا و خاوەن پەیوەندییەكی باش لەگەڵ گشت لایەنە عێراقییەكان دەبێت، تاكە هێزی كوردیش كە ئەوانەی تیابێت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كە لەژێر تەجروبە و حوكمڕانی مام جەلال پەیوەندییەكی باش و پڕ ئیمكانیەتی هەیە لەگەڵ گشت لایەنە عێراقییەكان.
راشیگەیاند: بۆیە وەك ئەركێكی نیشتمانیی كادیر و دۆست و لایەنگرانتان هۆشیار بكەنەوە گەرم و گوڕتر روو بكەنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 162ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19