ئێل کلاسیکۆ نمایش ده‌کرێت
ئەدەب وهونەر 08:34 AM - 2018-04-21.
فیلمی بڵیندی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له تاران نمایش ده‌کرێت.
به‌پێی راپۆرتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" The 7th Hour سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به نمایش‌کردنی حه‌وت فیلمی بڵیندی سینه‌مایی و چوار کورته‌فیلم کاری خۆی ده‌ستپێده‌کات و له‌م به‌شه‌دا، فیلمه گه‌لێکی شیاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و سه‌لیقه‌ی قوتابیانی ئێرانی نمایشده‌کرێت. به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" هه‌لێکه بۆ ئه‌وه‌ی که قوتابیان له‌گه‌ڵ شێوازه سه‌ره‌تاییه‌کانی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم ئاشناببن و پاشان ده‌توانن به نووسین و ناردنی ره‌خنه‌کانی خۆیان بۆ نوسینگه‌ی فێستیڤاڵ له رکابه‌ریکردن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته جۆراوجۆره‌کانی باشترین نووسینی ره‌خنه به‌شداری بکه‌ن.
فیلمی "ئێل کلاسیکۆ" El clásico به‌رهه‌می وڵاتانی عيراق و نه‌رویج، یه‌کێکه له بژارده سه‌رنجڕاکێشه‌کانی لیستی فیلمه‌کانی به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" که چیرۆکی "ئالان" و براکه‌ی ده‌گێڕێته‌وه که له کوردستانی عێراقه‌وه به‌ره‌و ئیسپانیا به‌ڕێده‌که‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی که یاریزانی خۆشه‌ویستی خۆی "کریس رۆناڵدۆ" ببینێت. ئه‌و فیلمه به تێمێکی پڕ له جۆش و خرۆشی لاوێتی ده‌توانێت یه‌کێک له بژارده‌کان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی که بینه‌ران بۆ بینینی ئه‌و فیلمه پشتی پێببه‌ستن.
بیرۆکه‌ی ئه‌و فیلمه له سه‌فه‌رێکدا بۆ شاری هه‌ولێری هه‌رێمی کوردستانی عێراق هاته زه‌ینی هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا. کاتێک که له‌به‌ر داربی یانه‌کانی رێئاڵ مه‌دریدو بارسێلۆنا نیوه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که ده‌ڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و وه‌ها بێسه‌روبه‌ره‌ی به‌سه‌ر شاردا باڵده‌کێشێت که ئه‌و ناتوانێت له‌و هۆتێله بچێته‌ده‌رێ که له‌وێدا نیشته‌جێیه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نه‌رویج بلیتێکی فڕۆکه و بلیتێک بۆ ئێل کلاسیکۆی دواتری کڕی و چوو بۆ ئیسپانیا.
ئه‌و دوو برا کورده‌ی که ده‌وره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م فیلمه ده‌گێڕن، له‌کاتی یه‌که‌مین نمایش‌کردنی فیلمی "ئێل کلاسیکۆ" له شاری ئۆسلۆ بۆ یه‌که‌مینجار له ته‌مه‌نی خۆیاندا پێیاننایه هۆڵی سینه‌ما. هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا ماوه‌ی یه‌ک ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو برایه ژیا که به‌رده‌وام خه‌ریکی ده‌مه‌قاڵه له‌سه‌ر یانه‌کانی خۆشه‌ویستی خۆیان بوون؛ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که بتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشان و داکشانی ژیان و هه‌سته راسته‌قینه‌کانی ئه‌وان له نزیکه‌وه ئاشنابێت و تێبگات که مرۆڤه کورته‌باڵاکان له سووچێکی تێڕوانین به به‌رزایی 90 سانتی مه‌تر، چلۆن دونیا‌و ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌بینن.
هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا سیناریۆی فیلمی ئێل کلاسیکۆی به هاوکاری "ئاندرێس فاگرهۆڵد" له ماوه‌ی دوو ساڵدا نووسیوه. نوسخه‌ی یه‌که‌می سیناریۆکه تێمی عاشقانه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که هه‌ڵکه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ونی هاوبه‌شی زۆربه‌ی مرۆڤه کورته‌باڵاکان ئاشنا ده‌بێت، بڕیار ده‌دات نێوئاخنی عیشق به چیرۆکه‌که‌ی زیادبکات. "خه‌ونی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنانی باڵابه‌رز" ره‌نگه به‌و هیوایه که به‌ختیان بۆ هه‌بوونی منداڵی به باڵای ئاسایی زیاتر بێت.
هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌یتوانی وه‌کو زۆربه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌کان فیلمه‌که‌ی له وڵاتانی ئه‌ردن یان مه‌راکیش دروستبکات، وڵاتی عيراقی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی که فیلمه‌که‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و بایه‌خێکی زیاتری هه‌بێت. بۆ دوو حه‌وته فیلم هه‌ڵگرتن له به‌غدا ناچاربوون دیکۆری شار‌و گشت بازاڕی به‌غدا دروستبکه‌نه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی که بۆردومانه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان و به‌تایبه‌ت هێرشه ئاسمانییه‌کانی ساڵی 1988 شتێکی وای له به‌غدای پێش جه‌نگ نه‌هێشتبووه‌وه.
فیلمی "ئێل کلاسیکۆ"ش وه‌کو "دڵی سوور" یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا باسی بابه‌تی گروپه که‌مینه‌کان ده‌کات. به‌م جیاوازییه‌وه که دڵی سوور به‌توندی فیلمێکی سیاسی بوو، به‌ڵام ئێل کلاسیکۆ په‌یامێکی سیاسی راسته‌وخۆی نیه. یه‌کێکیتر له لێکچوونه‌کانی ئه‌م دوو فیلمه که‌ڵکوه‌رگرتن له ماتۆڕسیلکێت له فیلمی یه‌که‌مداو چوارته‌گه‌ری له فیلمی دووهه‌مدایه.
هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "من پێم خۆشه که‌سایه‌تییه‌کانم شتێکیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی که به‌و شته به‌ره‌وپێش بڕۆن و ماتۆڕ زیاتر له ترۆمبێل که چوارپاڵویه‌کی سه‌ربه‌ستراوه، هه‌ستی رزگاری و ئازادی وه‌بیرده‌هێنه‌ته‌وه".
فیلمی "ئێل کلاسیکۆ" نه له چیرۆکدا قسه‌یه‌کی تازه ده‌کات و نه له فۆڕمدا. فیلمێکی کلاسیکی جاده‌یی به تێمی عیشقی گه‌ڕان و به‌دواداچوون و به پێش زه‌مینه‌ی تۆپێن و هانده‌رانی دڵخوازی ئه‌ستێره‌یه‌کی وه‌رزشی. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که ئێل کلاسیکۆ به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه، وێنه‌گرتنی عيراقی هاوچه‌رخ و ته‌نزی زاڵ به‌سه‌ر فیلمه‌که‌دایه. له‌به‌رئه‌وه‌ی که هه‌مووی ئه‌و فیلمانه‌ی که به‌ر له ئێستا له‌م ناوچه‌یه‌داو سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه دروستکراون، چیرۆک گه‌لێکی خه‌مناکن به‌ته‌وه‌ری زوڵم لێکراویی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه جوگرافیایه.
یه‌کێک له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م فیلمه مۆنتاژی "ئینگ لیزلانگفێڵت"ـه که کورته‌باڵابوونی که‌سایه‌تییه‌کانی فیلمه‌که به‌رده‌وام به‌رجه‌سته ناکاته‌وه. ئه‌و فیلمه به‌رله‌وه‌ی که قه‌یرانی کورته‌باڵابوون به‌بیر به‌رده‌نگ بهێنێته‌وه، زیاتر سه‌رنجه‌کان ده‌خاته سه‌ر هه‌وڵی که‌سایه‌تییه‌کان بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌کانیان و به‌م خاڵه‌ی که له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێک، ژیان به‌رده‌وامه. له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جه‌نگ و بۆمب و چه‌ک و تیرۆر‌و تیرهاوێژی به‌رده‌وام، پێکه‌نین هێشتا له ژیاندا بوونی هه‌یه‌و خه‌ڵكی به‌رده‌وام به جۆش و خرۆشه‌وه یاری نێوان یانه‌کانی خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌بینن و ئه‌و یاریزانانه هان ده‌ده‌ن.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیری "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نوچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19