riklam

هه‌رێم كه‌ماڵ ئاغا: یه‌كێتیی داكۆكیكاری كرێكار و جوتیارانه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:24 PM - 2018-04-20
.

.

یه‌كێتیی نیشتمانيی كوردستان لەهەناوی چینی جوتیاران و رەنجدەرانی كوردستان دروستبووه و لە باوەشی گوندنشینان گەورە بوو، ئێستاش لە قۆناغێکی تری خەباتدا دەیەوێت به‌ پشتیوانی و بە دەنگی ئەو چینه‌ سەرکەوتنێکی تر تۆماربکات.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی عیراق، ڕۆژی ۲٠۱۸/٤/۲٠ هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی لیستی ۱٦۲ی (ی.ن.ك) له‌ هه‌ولێر، بەیاوەری عوسمان بانیمارانی و هەڤاڵانی کۆمیتەو رێکخستەکانی سنوورەکە، سەردانی چەند گوندێکی سنووری دەشتی کۆیەی كرد، دواتر لە گوندی گورزەیی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و ریش سپی و جوتیارانی گوندەکەو چەند گوندێکی تری دەشتی کۆیە کۆبوونەوە.

سەرەتا عوسمان بانیمارانی ئاماژەی بەگرنگی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عیراق کرد کە چارەنووس و سەنگ و دەنگی کورد لە پەرلەمانی عیراق دیاری دەکات، له‌مباره‌وه‌ وتی: (ی.ن.ك) لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پاراستنی مافەکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی دەستووری عیراق وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بۆ داکۆکیکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان بریاریداوە بەشداربێت لەم هەڵبژاردنەو بە ناردنی تیمێکی بەهێز بۆ بەغدا ببێتە بڵندگۆی دەنگی دلێری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی رێگر بێت لەهەر یاساو بڕیارێکی نادەستووری و پیلانێک کە لەدژی گەلەکەمان بێت.

لای خۆشیه‌وه‌ هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی لیستی ۱٦۲ی (ی.ن.ك) سوپاسی ئامادەبوون و ئەو پێشوازیە گەرمەی خەڵکی شۆڕشگێڕو دڵسۆزی ناوچەکەی کرد، هاوکات ئاماژەی بە رۆڵ و وەفاداری خەڵکی ناوچەکە کرد هەم سەردەمی خەباتی شاخ هەمیش لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو چ كاریگه‌رییه‌كیان هه‌بووه‌، راشیگەیاند کە وەك چۆن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەناوی چینی جوتیاران و رەنجدەران دروستبووه و لە باوەشی گوندنشینان گەورە بوو، ئێستاش لە قۆناغێکی تری خەباتدا دەیەوێت به‌ پشتیوانی و بەدەنگی ئەوان سەرکەوتنێکی تر تۆماربکات.

هەرێم کەمال ئاغا تەئکیدی کردەوە بوون و ئامادەیی (ی.ن.ك) لە بەغدا بە تیمێکی بەهێزو قورساییەکی زۆرەوه‌ زامنی پاراستنی ماف و پێگەی کوردە، بۆیە پێویستە بەهەموو لایەک هەوڵبدەین بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە ۱٦۲ی (ی.ن.ك) بۆ ئەوەی بە دەستوور کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا لە پێشەوەی هەموواندا بودجەو موچەی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکانی جوتیاران و ماف و ئیمتازاتەکانی تری خەڵکی کوردستان بگەڕێنینەوە، ئەمەش تەنها بە (ی.ن.ك) دەکرێت.

هەرێم کەمال ئاغا ئاماژەشی بەو مەترسیانە کرد کە لە ئەگەری غیابی نوێنەرانی یەکێتیی لە بەغدا دروستدەبن و دەبنە هۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخەکە، چونکە لەهەموو بارەکاندا ئەوە یەکێتی و نەهجی سیاسەتە حەکیمانەکەی سەرۆک مام جەلال بووە لە بەغدا نەهێڵدراوە کێشەکان بگەنە بنبەست.

راشیگەیاند: دەبێت ئەوەشمان لەبەرچاو بێت کە (ی.ن.ك) لەدەرەوەو ناوەوەیدا بەردەوام روبەرووی پیلانگێڕی بۆتەوە، بۆیە پێویستە بەم هەڵبژاردنەو بە سەرکەوتنی لیستەکەمان پەیامێک بدەینە ئەوانەی تا دوێنێ لە باوەشی یەکێتی و بە پشتیوانی سەرۆک مام جەلال گەورەبوون، کەچی ئێستا بێ نمەک و بێوافایانە کەوتوونەتە پاشقول گرتن لە یەکێتیەکەتان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket