riklam

36 ه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر كرایه‌وه‌‌

ئەدەب وهونەر 11:19 AM - 2018-04-20
.

.

سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئێواره‌ی رۆژی 29ی خاكه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی‌ رێكه‌وتی 19ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی به‌ نمایش كردنی فیلمی "ئه‌و‌به‌ری هه‌وره‌كان" به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستی پێكرد.

به‌ پێی راپۆرتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، كاتژمێر 9ی شه‌وی چوارشه‌مه‌ 29ی خاكه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی‌ رێكه‌وتی 19ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و‌به‌ری هه‌وره‌كان" به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی له‌ سینه‌ما فه‌له‌ستین نمایش كرا و به‌ چوونه‌ سه‌ر په‌رده‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌ فه‌رمی ده‌ستی پێكرد.

به‌ر له‌ نمایش كردنی ئه‌م فیلمه‌ له‌ رێوڕه‌سمێكی كورتدا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" ده‌بیری فێستیڤاڵ، "ڕه‌زا كیانیان" سه‌رۆكی كۆشكی فێستیڤاڵ، "محه‌مه‌د سه‌ڵه‌واتی فه‌رد" جێگری ده‌بیر، "ئه‌میر ئیسفه‌ندیاری" جێگری نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ، "حه‌بیب ڕه‌زایی" ئه‌كته‌ری سینه‌ما به‌ڕێوه‌چوو، ڕه‌زا كیانیان كه‌یكی له‌دایكبوونی 120 ساڵه‌ی سینه‌مای ئێرانی بڕی و بۆ سینه‌مای ئێران هیوای پێشكه‌وتنی خواست.

به‌ر له‌ نمایش كردنی نوێترین به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی، ڕه‌زا كیانیان له‌ لێدوانێكی كورتدا وێڕای به‌خێرهێنانی بیوانه‌كانی ئێرانی و بیانی سوپاسی‌ زه‌حمه‌‌ته‌كانی ڕه‌زا میركه‌ریمی كرد و گوتی: هه‌موو شه‌وێك فیلمێكی ئێرانی له‌ كاتژمێر 21:30 نمایش ده‌كرێت و پاشان نۆبه‌ی نمایش كردنی فیلمی بیانی دێت. ئه‌مساڵ فیلم گه‌لێكی زۆر باشمان له‌ فێستیڤاڵدا هه‌یه‌ و هیوا ده‌خوازین هه‌ر وه‌كوو ئه‌مشه‌و كه‌ هۆڵه‌كه‌ پڕ بووه‌ له‌ شه‌وه‌كانی دیكه‌شدا وه‌ها رووداوێك بێته‌ ئاراوه‌.

له‌ خاڵه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ ده‌توانرێ به‌ پێشوازیی باشی میوانه‌كانی بیانیی
فێستیڤاڵ، خه‌ڵك و راگه‌یاندنكاران ئاماژه‌ بدرێت. هه‌ر ئه‌م رووداوه‌ بووه‌ هۆی گردبوونه‌وه‌ی زۆری به‌رده‌نگه‌كان له‌ نهۆمی یه‌كه‌می سینه‌ما فه‌له‌ستین و دروستبوونی ریزێكی یه‌كجار درێژ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سینه‌مایه‌دا.

له‌ كۆتاییدا نوێترین به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی به‌ زمانی هیندی و هاوڕی له‌گه‌ڵ ژێرنووسی ئینگلیزی و فارسی بۆ بینه‌ران نمایش كرا.

فیلمه‌كه‌ی مه‌جید مه‌جیدی به‌رهه‌می وڵاتی هیندوستان و چیرۆكی برا (ئیشان خاتر) و خوشكێكه‌ (مالاویكا موهانان) كه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌پرنشینه‌كانی هیند گه‌وره‌ بوونه‌. كاتێك كه‌ تارا به‌ گومانی كوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، په‌یوه‌ندیی ئه‌و له‌گه‌ڵ براكه‌ی ئه‌میر ده‌خرێته‌ واری تاقیكردنه‌وه‌. "ئه‌ی، ئاڕ ڕه‌حمان" ئاوازدانه‌ر و "ئانیل مه‌هتا" به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتنی فیلمه‌كه‌ هه‌ر دووكیان له‌ زومره‌ی سیما دیاره‌كانی سینه‌مای هیندوستانن كه‌ له‌ فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی مه‌جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوكاریان كردووه‌. 

به‌شی "دارولفنوون"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌ رۆژی 28ی خاكه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 17ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی كارگه‌ و وۆركشۆپه‌ فێركارییه‌كانی خۆی له‌ په‌ردیسی چارسوو ده‌ست پێكردووه‌ و به‌ نمایش كردنی فیلمی مه‌جید مه‌جیدی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌ فه‌رمی ده‌ستی به‌ كار كرد.

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌ رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێكه‌وتی 30ی خاكه‌لێوه‌ تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به‌ ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket