riklam

حاكم قادر: یەكێتی رەگ و ڕیشەی ڕەسەنایەتی لەمێژووە پڕشنگدارەكەیەوە داكوتیوە

ی.ن.ک‌‌ 09:10 PM - 2018-04-19
.

.

بەشكۆمەندی وبڵندی شاری سلێمانی وەك شارێكی زیندووی گەشاوەو كراوە، فراوانیی بازنەی سیاسی وخەبات لەپێناو بەدەستهێنانی تاكە ئامانجی ڕزگاری و ئازادی بۆ گەلەكەمان و ڕووناكبیری وەك پایتەختی ڕۆشنبیری، ئاوێتە لەگەڵ بواری پەروەردەو فێركردندا بەتایبەت لەپاش ئەو خۆپیشاندان وناڕەزایەتییانەی مامۆستایان وفەرمانبەران، كە بەسوپاسەوە بەشێوەیەكی شارستانیانەو دورلەتوندو تیژی و دەستێوەردانی لایەنە سیاسی یەكان لەشاری سلێمانی دەوروبەری بەڕێوەچوو كەتیایا سەلمێنەرو دەرخەری ڕووی گەشی سەردەمیانەو مەدەنییانەی ئەو دووتوێژە گرنگە بوو ،سەرلەنوێ‌ ناسنامەی شاری شارانی پێبڕا.

ئەم ووتانەی هەڤاڵ (حاكم قادرحەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وسەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی وچەمچەماڵ،لەوكۆبوونەوە فراوانەدا هات كەسەرلەئێوارەی ئەمڕۆ19-4-2018 لەهۆڵی كۆبونەوەكانی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستاو ڕۆشنبیرو ڕووناكبیری شاری سلێمانی و دەورو بەری بەڕێوەچوو،لەبەشێكی دیكەی ووتەكانیدا ئاماژەی بەڕەسەنایەتی یەكێتی وەك حزبێكی پێشكەوتنخوازی هەڵقوڵاوی نێوگەل ڕەگ وڕیشەی لەمێژوویەكی پڕشنگدارەوە داكوتیوەو بەسەروەری وپاڵپشتی كەسوكاری سەبەرزی شەهیدو جەماوەرە قارەمانەكەی پێگەی ڕووەو سەرهەڵكشاوە.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ووتی بەرچاومان ڕوونە كەكەم وكوڕیمان هەیە،بەڵام دڵنیابن لەگەڵ ڕەخنەو گلەییەكانتان باڵا دەكەین ،پێكەوە لەپاش سەركەوتنی لیستی (162) ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان،چارەسەری گرفتەكان دەكەین وگرێكویرەكان دەكەینەوە،پاشان ئامادەبوانی كۆبونەوەكە بەچەندین پرسیارو ڕاوبۆچوونی جیاواز بەشداری كۆبوونەوەكەیان كرد .                                

 تایبەتPUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket