riklam

فیلمێكی دیكۆمێنتاری ئازارەكانی هەڵەبجە لە ئامێزدەگرێت

ئەدەب وهونەر 12:05 PM - 2018-04-19
.

.

دەرهێنەرێكی كورد لە ناوجەرگەی شاری هەڵەبجەدا لە فیلمێكی دیكۆمێنتاریدا ناوی13may ئازارو چیرۆكی پڕ نەهامەتی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە.

لەوبارەیەوە حەمە تاریق  دەرهێنەری فیلمەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: بیرۆكەی فیلمەكە چنور مەحمودە كە خۆی كەسێكە لە پاشماوەی ئەو 16 كەسەی بە بڕیاری عەلی حەسەن مەجید بڕیاری دەستگیركردن و لە سێدارەدانیان دەرچوو.

وتیشی: فیلمەكە لە دەرهێنانی بەندە و بەرهەمهێنانی هەڵگورد ساڵەحە، بەڵام تا ئێستاش بەدوای سپۆنسەرێكدا دەگەڕێین و بڕیارە 31-5 نمایشبكرێت. 

هونەرمەند حەمە تاریق لە كۆتایدا  زۆر سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە هاوكاریان كردووە لە كاتی بەرهەمهێنانی فیلمەكەدا لە شاری هەڵەبجە بە تایبەتی قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆو ئاسایشی هەڵەبجە هەروەها پەیمانگەی هونەرە جوانەكان و مامۆستایان و خوێندكاران بە گشتی.

فیلمەكە باس لە رووداوێكی مێژووی ساڵی 1987 دەكات لە شاری هەڵەبجە كە كارەساتێكی گەورە لەو شارەدا روویداوە، رووداوەكە سەرەتا بە خۆپیشاندان دەستیپێكردووەو پاشان بووە بە راپەرین 72 سەعات حیزبی بەعس لەناو شاری هەڵەبجە نادیار بووەو دواتر حیزبی بەعس لە سلێمانییەوە بە هێزێكی زۆرەوە بەرەو شاری هەڵەبجە بەڕێدەكەوێت و بە هەموو جۆرە چەكێك بۆمبارانی ناوچەكە دەكات بەو هۆیەشەوە چەندین كەس بریندار دەبن و دەبرێنە نەخۆشخانەی شاری هەڵەبجە، پاشان بە بڕیارێكی عەلی حەسەن مەجید هەموو بریندارەكان و چاودێرەكانیان دەستگیر دەكرێن و زیندە بە چاڵ دەكرێت لە دوای راپەرینەكەی ساڵی 1992 خەڵكی هەڵەبجە گۆڕەكان هەڵدەدەنەوەو تەرمەكان دەهێننەوە گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket