riklam

دوا پەیامی یەکێتی

بیروڕا 10:54 AM - 2018-04-19
.

.

هەڵمەتی بانگەشەکردن هۆکارێکی بەهێزی هەر حیزب و لایەنێکە بۆ پیشاندانی کارو پرۆژەی چەند ساڵی ئەو خولەی تێیدا بەشداری دەکات. بۆیە لە کەشێکی دیموکراسی و ئازاددا،لایەنەکان و کاندیدەکانیان باشتر دەتوانن وێنای پرۆژەو سیاسەتەکانیان بکەن بۆ خەڵکو دەنگدەرەکانیان.

لە ئێستادا یەکێتی نیشتیمان کوردستان بە ژمار ۱٦۲ بەشداری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقە، هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق،لەکەشێکی سیاسی ئاڵۆزو سەختدا گوزەر دەکات،ئەوەش دوای ڕوداوە ئاڵۆزییەکانی هەرێم و عێراق ،وە کۆتای هێنانی داعش وەکو هێزی سەربازی و گۆڕانکارییە جیهانیەکان،گەلی کورد کەوتە بەر لێشاوی پلانی هێزە زلهێزەکان لەلایەك،لەلایەکیتر بەهۆی لێکترازانی ناخۆی هێزە کوردییەکان و نەخوێندنەوەی واقیعی سیاسی ناوچەکە،بەهۆی پرۆسەی ڕیفراندۆمەوە،توشی قورسایەکی سەختی سیاسی و سەربازی و ئابوری بووین. یەکێتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیاری سیاسیدایە.

یەکەم تاقیکردنەوەی دوای ڕەوان شاد مام لە ژیاندا نەما،کە جگە لەوەی کاریگەری لەسەر تەواوی پرۆسەی سیاسی عێراق هەبوو،وە دوای ئەو بینیمان چۆن هەموو حیزب و سیاسیەکان دانیان بە پێگەو رۆلی ئەو کرد،لە ئێستاشدا حیزبەکەی جەنابی مام،بە دۆخێکی هەستیاردا گوزەر دەکات،لە غیابی مام و لێکەوتەکانی دوایيدا و جیابوونەوەی بەرهەم صالح و چارەسەرنەکردنی کێشە کەڵەکە بووەکانی،چاوی نەیارەکانی بەشێکی زۆریان کە هەڵپەی دەسەڵات و سیاسیان هەیە،هەست بە مەترسییەکانی ناوچەکەو هەرێم ناکەن،خوێنیان تینووە بە لاوزبوونی یەکێتی!.

هەڵمەتی بانگەشە چەند ڕۆژێکی بەڕێکردووە،حیزبەکان پەیتا پەیتا کەوتونەتە خۆ بۆ ناساندنی کاندیدو بەرنامەکانیان،یەکێتیش لەو هەڵمەتە ڕۆژ بەڕۆژ لە شارو ناوچەکان خۆی تۆکمەتر دەکات بۆ ئەو پرۆسەیە،بەڵام ئەمساڵ هەڵمەتی بانگەشەی گشتگیر نەکراوە، تەنها شار بەشار هەوڵی ناساندنی کانیدیدو بەرنامەکی دەکات، کە ئەمەش زەرورەتێکی پرۆسەکەیە،بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە،کە بۆ دوا ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەکە یەکێتی دەتوانێت لە دوا پەیامی چۆن هەوڵی پاراستنی ئەو خیتابە نەتەوی و ڕێبازی مام دووپات بکاتەوە بۆ هەوادارو دەنگدەرەکانی، هەڵبەتە من قسەکەم لەسەر ئەوەیە کە یەکێتی ڕۆژێك پێش هەڵبژاردن لە کەرناڤاڵێکی گەورەدا، چ ناوچەیەك دیاری بکرێت، یاخود لە تەواوی شارەکان بە گشتی، کەرکوک بەتایبەتی،دوا خیتابی ئەو حیزبە دووپات بکەنەوەو، سەرکردەو ئەوانەش کە جیاوازی بیروڕاو، وە هەتا نیگەرانن لەناو ململانی ناوخۆیەکان، بەیەکەوە دەست لەناو دەست و بەیەك هەڵوێست،هەوڵبدەن ئەو قۆناغە بەسەرکەوتووی تێببەڕێنن، وە دوپاتی بەڵێن و پەیامەکەی مام بکەنەوە،کە "سەفین لە بن بێت یەکێتی لەبن نایەت"،بە یەکگرتووی ناو ماڵی خۆی.

هەدەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ۲٠۱٥ کە لە ۷ـ٥ـ۲٠۱٥ بوو،ڕۆژی ٥ـ٥ـ۲٠۱٥ دوا کەرنەڤاڵی ئەو پارتە لە ئامەد بوو،ڕۆژێکی گەورەو مێژووی بوو بۆ کورد لە باکوری کوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەو ڕێژە لە ۱٠٪ بۆ پەرلەمانی تورکیا،ئەوەبو دەوڵەتی تورک لەو ڕۆژە بەچەند تەقینەوەیەك لەناو ئاپۆڕای خەڵکدا،دواتریش بە هێرشکردن و گازی فرمێسك ڕژێن،بڵاوەیان بە خەڵکەکە کرد،کە ئێمەش وەکو شاندی یەکێتی بۆ سەرخستنی لیستی براکانمان لەوێ بووین،دواجار هەدەپە توانی خوێنی شەهیدانی ئەو ڕۆژە و خەباتی چەند ساڵەی میلەتی کورد بکاتە سەرکەوتن.

هێنانەوەی ئەو نمونە بۆ سەلماندنی ئەوەیە کە سیاسەتی بانگەشەکردنیش گرینگی و تایبەتی خۆی هەیە،کە ئێمەش بتوانین سوود لەو ئەزموونانە وەربگرین.

PUKmedia هونەر عدنان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket