riklam

ملوانكەی پچڕاو نمایش دەكرێت

ئەدەب وهونەر 10:50 AM - 2018-04-19
.

.

ملوانكەی پچڕاو كە یەكەم بەرهەمی (ناوەندی شانۆی تاڤ)ە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی نمایشكرا.

لەوبارەیەوە دێرین حامید دەرهێنەری شانۆیی ملوانكەی پچڕاو بە PUKmedia ی راگەیاند: شانۆیی ملوانكەی پچڕاو لە فیلمی (ابدو یك روز) وەرگیراوە و بەرهەم ئەنوەر وەك نوسەری دووەم ئامادەی كردووە كە بابەتی شانۆییكە كارێكی كۆمەڵایەتیە و چیرۆكی خێزانێك دەگێڕێتەوە كە لەژێر باری قورسی ژیاندا توشی چەندین گیروگرفت و تەنگ و چەڵەمەبوون، شانۆییەكە تیشك دەخاتە سەر بابەتە خێزانییەكان و پەیوەندی تاكەكانی خێزان بەیەوەكەوە.

وتیشی: چەندین ئەكتەری خاوەن ئەزموون لەبواری شانۆ و دراماداو چەندین گەنج كە یەكەم جارە بەشداری شانۆ بكەن بەشداریی شانۆییەكەیان كردووە.

سەبارەت بە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی شانۆییەكەش، دەرهێنەر وتی:بەداخەوە بۆ بەرهەمهێنانی شانۆییەكە ئەگەر خۆبەخشی و قوربانیدانی ستافەكە نەبوایە هەرگیز نەدەگەشتینە نمایش، چونكە هیچ لایەن و كۆمپانیایەك هاوكارمان نەبوون، ئەوەشی كە كراوە هاوكارییەكی رەمزی بەشی شانۆی بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری سلێمانیی و پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی بووە.

ناوەندی شانۆیی تاڤ ماوەی ساڵێكە دامەزراوە و ملوانكەی پچڕاو یەكەم بەرهەمی شانۆییانە كە پێشكەشی بكەن و لە ڕۆژی 21 نیسانەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ لەهۆڵی بەدیعە دارتاش لەناو پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەردەوامبوو لە نمایش.

شانۆیی ملوانكەی پچڕاو

نوسینەوەی بۆ شانۆ/ بەرهەم ئەنوەر

دەرهێنان/ دێرین حامد

بەرهەمی(ناوەندی شانۆیی تاڤ/ بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبری و هونەرـ بەشی شانۆ)

بەهاوكارپەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی

نواندنی / شاناز محەمەد ـ زەریا سامی ـ كیژان حەمەجەزا ـ دیدار عومەر ـ بێساران جاسم ـ سۆزیار یاسین ـ بنار نەجمەدین ـ فریاد حسن ـ مەزن نەوزاد ـ رێبین رەوفـ  ـ ئانا ئارام ـ رۆزە محمەد ـ ڕێكان دلاوەر ـ ئەلەند عەبدوڵا ـ 

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket