زه‌نگی حه‌وته‌م له 36 ه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر لێده‌درێت
ئەدەب وهونەر 11:03 AM - 2018-04-18.
7 فیلمی بڵێندو 4 كورته فیلمی ئێرانی و بیانی له به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" نمایش ده‌كرێن
مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی
فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌مڕۆ سێشه‌مه 17ی ئه‌پڕێڵی 2018ی
زایینی به نمایش كردنی فیلم بۆ قوتابیانی ده‌بیرستانی قۆناغی
دواناوه‌ندی له په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له تاران ده‌ست پێده‌كات.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فه‌جر، "ئه‌حه‌د میكائیل زاده" به‌ڕێوه‌به‌ری
په‌یوه‌ندییه‌كانی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر
رایگه‌یاند: به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" The 7th Hour سی و شه‌شه‌مین خولی
فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 17ی ئه‌پڕێڵی 2018ی
زایینی كاتژمێر 9ی به‌یانی به نمایش كردنی فیلمی "150 میلی گره‌م" له
په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له تاران كاری خۆی ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له‌م به‌شه‌دا، فیلمه گه‌لێكی شیاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن
و سه‌لیقه‌ی قوتابیانی ئێرانی نمایش ده‌كرێت و فیلمه بیانه‌ییه‌كانی
به‌شداربووی ئه‌م به‌شه، به زمانی فارسی دۆبله كراون بۆ ئه‌وه‌ی كه
قوتابیان بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دروست بكه‌ن.
میكائیل زاده رایگه‌یاند: بێجگه له هۆڵه‌كانی په‌ردیسی سینه‌مایی
چارسوو، به‌رهه‌مه‌كانی ئاماده‌بووی به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" له
سینه‌ماكان و په‌ردیسه‌كانی میلله‌ت، رازی، راگا، فه‌له‌ستین، ماندانا،
فه‌رهه‌نگ، ئازادی، ته‌ماشا و مێگاماڵ نمایش ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی
فه‌جر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: به‌ر له نمایش كردنی هه‌ر فیلمێك،
كارناسێكی سینه‌ما سه‌باره‌ت به بابه‌ت و چیرۆكی به‌رهه‌مه‌كه بۆ
قوتابیان قسه ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" هه‌لێكه بۆ
ئه‌وه‌ی كه قوتابیان له‌گه‌ڵ شێوازه سه‌ره‌تاییه‌كانی ره‌خنه و
هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم ئاشنا ببن و پاشان ده‌توانن به نووسین و ناردنی
ره‌خنه‌كانی خۆیان بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ له ركابه‌ری كردن بۆ
وه‌رگرتنی خه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كانی باشترین نووسینی ره‌خنه به‌شداری
بكه‌ن.
"ئه‌حه‌د میكائیل زاده" سه‌باره‌ت به رێژه‌ی فیلمه‌كان و ئه‌و
سینه‌مایانه‌ی كه بۆ ئه‌م به‌شه ته‌رخان كراوه، گوتی: گرینگیی
چالاكییه فه‌رهه‌نگییه‌كان و ره‌خساندنی بوار بۆ كاروباری په‌روه‌رده و
بارهێنان و فێركاریی قوتابیان له رێگای سینه‌ماوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی
كه له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جردا و به ئامانجی ناساندنی
باشتری پێگه‌ی فێستیڤاڵ و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ناسینی سینه‌ما و هه‌روه‌ها
هاندانی قوتابیان بۆ بینینی فیلم گه‌لی ئه‌خلاقی ـ په‌روه‌رده‌یی و
سه‌رنجڕاكێش به‌شێك به ناونیشانی "زه‌نگی حه‌وته‌م" وه‌رێبخرێت.
میكائیل زاده سه‌باره‌ت به ناساندنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه بۆ نمایش كردن
له‌م به‌شه‌دا، بۆ قوتابیان له‌به‌ر چاو گیراون، گوتی: 7 فیلمی ئێرانی و
بیانی له‌م به‌شه‌دا ئاماده‌ن كه بریتین له؛ "شازاده چكۆله"، "150
میلی گره‌م" و "ركابه‌رێك بۆ پرۆڤه" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، فیلمی "ئێل
كلاسیكۆ" له وڵاتانی عێراق و نه‌رویج، "ئاسۆی جوان" له سویسڕا، "شێر"
له ئوستڕاڵیا و ئه‌نیمه‌یشێنی "فیلشاه" له ئێران كه له به‌شی فیلمه
بڵینده‌كانی "زه‌نگی حه‌وته‌م" نمایش ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌روه‌ها چوار كورته فیلمی ئێرانی به ناوه‌كانی
"مانگ گوتی قڵپ قڵپ یار‌مه‌تی"، "سڵاو"، "ئاڵفابێت" و "كه‌لاغ په‌ڕ" له‌م
به‌شه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فه‌جر هه‌واڵیدا: له درێژه‌ی تێڕوانینی فێستیڤاڵ بۆ
فه‌رهه‌نگی رۆیشتنی بنه‌ماڵه‌كان بۆ سینه‌ما، به‌سته‌یه‌ك به ناونیشانی
"بینینی فیلم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه" بۆ قوتابیان له‌به‌ر چاو گیراوه كه
به وه‌رگرتنی ئه‌م به‌سته‌یه ده‌توانن له ماوه‌ی رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی
فێستیڤاڵدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان هه‌موو رۆژێك له كاتژمێر 5ی
عه‌سر یه‌ك فیلم له سینه‌ما فه‌له‌ستین پێكه‌وه ببینن.
به گوته‌ی "ئه‌حه‌د میكائیل زاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی "زه‌نگی
حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، به‌شی
"زه‌نگی حه‌وته‌م" به هاوبه‌شیی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر،
وه‌زاره‌تی فێركاری و په‌روه‌رده‌ی ئێران و شاره‌وانی تاران
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19