riklam

ئەم كوردستانە رەنگینە

بابەتی گۆڕاو 02:13 PM - 2018-04-17
.

.

ئەم كوردستانە رەنگینە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ئەم كوردستانە رەنگینە وڵاتێكە ئێمەی بەختەوەری تیا ئەژین و:
× خوێندنگەكەی ئەوەندەی بایكۆتی تیایە، ئەوەندە دەوامی تیا نییە.
× ئۆرزدییەكەی ئەوەندەی عیادەی تیایە، ئەوەندە نەخۆشی تیا نییە.
× چایخانەكەی ئەوەندەی نووسەری تیایە، ئەوەندە خوێنەری تیا نییە.
× تەلەفزیۆنەكەی ئەوەندەی كەناڵی تیایە، ئەوەندە بینەری نییە.
× حكومەتەكەی ئەوەندەی مەعاشخۆری تیایە، ئەوەندە مەعاشی تیا نییە.
× دەسەڵاتەكەی ئەوەندەی كاربەدەستی تیایە، ئەوەندە كاری تیا نییە.
× هەڵبژاردنەكەی ئەوەندەی كاندیدی تیایە، ئەوەندە دەنگدەری نییە.
× حیزبەكەی ئەوەندەی سیاسەتمەداری تیایە، ئەوەندە سیاسەتی تیا نییە.
× سیتەكەكەی ئەوەندەی باخی تیایە، ئەوەندە درەختی تیا نییە.
× پۆلیسەكەی ئەوەندەی ئەفسەری تیایە، ئەوەندە نایب عەریفی تیا نییە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket