riklam

زیندە بەچاڵکردنی هونەر لە نێوان ئایین و کۆمەڵگادا

ئەدەب وهونەر 12:55 PM - 2018-04-17
.

.

هەندێک جار ئایین و دەمڕاستانی کتێبە پیرۆزەکانی ئاسمان دەبنە هۆی چەواشەکردنی خەڵکی ئیماندار و لەخوا ترس بەبێ هیچ بنەمایەکی زانستی، هونەر و هونەرمەندان دەکەنە تاوانبار و دێوەزمە لەپێش چاوی کۆمەڵگادا.

كەم كەس هەن كه قورئانیان بە دەنگی شیێخ عبدالباسط عبدالصمد نەبیستبێت! ئا لێرەدا حەز دەکەم به پێناسەیەکی كورت ئەو شێخەتان پێ بناسێنم کە پێم وابێت زۆرێکمان خاوەن کاسێتی قورئانین بەدەنگی ئەم شێخە دەنگ سازگار و پاکە. شێخێكی قورئان خوێنی مصریه و ماوەی دەنگی ئەم قورئان خوێنە دەنگ پاکە له دوو ئۆكتاڤ و نیودا بووەو هەموو ئۆكتاڤێك هەشت پلەی دەنگین واته توانیویەتی به نۆزده پلەی دەنگی مۆسیقاوه قورئان بچرێت به مەقامی(بەیات و نەهاوەندو حیجازكار و صەبا) به قەرارو جوابەوه واته بەرز و نزم، یەكێكه له فانەكانی أم كلپومی هونەرمەندو گۆرانی بێژی میسری کە بە کەوکەب شەرق ناونراوە.

شێخی ناوبراو وا ناسراوە کە خاوەنی دەنگێكی ئاسمانیه له خوێندنی قورئاندا ئەدائێکی جوان و پاک دەکات لە «تجویدی قورئان» وە هەندێک لە مەلاکانی تر بە مەقامی سێ گاهـ و چوارگاهـ قورئانی پیرۆز دەخوێننەوە و فێری «تجوید القرأن» دەبن.

کەواتە بۆ بۆمن تاوانه یاخود كفره گۆرانی سنور ئارامبه به مقامی نەهاوەند بڵێم و گۆرانی حەسرەت به حیجازكار و له پاش مەرگم مقامی بەیات و صەبا لوریەكەی فۆاد جەزائیری كه ناودارترین گۆرانیه به ناوی شیرینەوشیرینه كه هایدەش به فارسی وتویەتی؟ ئەو بەم مقامانه قورئانی چریوه ئێمەش هەر بەم مقامانەو چەند مقامێكی تریش گۆرانی دەچرین به بەستەو مەقام بێ گومان «قورئان گەورەیی و پیرۆزی خۆی هەیە کە کەلامی خودایە» . ئایا ئەمه حەرامه؟

ئایا ئەزانیت قورئانی پیرۆز له ٤٠٠ نەغەم یان مۆتیڤ پێك هاتوه؟ دەتوانین بڵێین قورئان دروستكەری مقاماته و گەر قورئان نەبوایه مەقام نەدەبوو؟ به ڕای من گەر كەسێكی شارەزا و مۆسیقیەکی باش به زانستێكی پڕەوه بتوانێت قورئان به نۆته بنوسێتەوه و بکرێتە کتێب زۆر كارێكی بەرزو پیرۆز دەکات چونكه زانستی تجوید»خوێندنەوەی قورئان» كه له لای مەلاكانیش فەرزه و زۆر كەس پێش قورئان خوێندن ده‌بێت بیزانێت ئەو تەجویده هەر وەك چۆن له مۆسیقادا کاتی نۆتەکان جیاوازن و هەن تەجویدی قورئانیش بەهەمان شێوە کاتی کورت و درێژ کردنەوەی هەیە بۆ نمونە: ڕۆند چوار زرمەی کاتیە و بلانش دوو زرمە و نوار یەک و کرۆش نیو کاتە و ئەویش به هەمان شێوه ئەو درێژكردنانەوەی تێدایه كه له خوێندنەوەیدا بەدی دەکرێت و گوێمان لێی دەبێت لە کاتی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز.

تكایه به هەڵه لێکدانەوە بۆ ئەم نووسینەم مەکەن لێرەدا کورد وتەنی: بە بەردێک دوو نیشان دەشکێنینەوە جگە لەوەی قورئانی پیرۆز لە بزر بوون دەیپارێزین لای هەندێ کەس لە هەمان کاتیشدا بە ڕێگەیەکی هونەری سەرنجی هونەرمەندەکانیش بۆلای ئایین و تەجویدی قورئان ڕادەکێشین هەر وەک چۆن زۆرێك له نۆته و کارە هونەریە مۆسیقیه كلاسیكیەكان وشەی (هالالوویا)ی تێدایه ئەمەش ڕاستیەكه بۆ قسەكانم ، كڵێسەكان توانیویانه زۆر ێک له بابەتە ئاینیەکان بكەن به نۆتەی مۆسیقا و لەسەر ستایڵی گۆسپڵ و چێرچی لە کڵێساکان بوترێتەوە و تا ئێستاش ماونەتەوه و بگرە پەرەی زیاتری پێ دراوە لە مۆسیقادا هەمیشەش کڵێساکان سەرچاوەیەک بوون بۆ پێش خستنی هونەر. زیندوو ترین نموونە لەسەر وشەی «هالالویا» کە دەتوانین بڵێین وەک چۆن ئێمەی موسوڵمان وشەی انشاللە و ماشاللە و یاخود الحمدوللە بەکاردێنین ڕۆژانە لە قسەکردنەکانماندا ئەم وشەیەی هالالویاش هەمان مانای هەیە لای مەسیحیەکان!

گۆرانی»هالالویا» ی لینۆرد کۆهێنی کەنەدی کە بە ئیقاعی شەش لەسەر هەشت دایناوە و لە دەنگی «دۆ»وە چڕیویەتی کە بە پێی وشەکانی کۆپلەی یەکەم کۆردەکان مێجەرو ماینەر کراون واتە بەپێی گۆرانیەکە تۆنەکان بەرز و نزم (# و b )کراونەتەوە بۆ نمونە کەدەڵێ: بەم شێوەیە دەڕوات ،چوارەم»فا» و پێنجەم»صۆڵ» ، ماینەرەکە دێیتە خوارەوە»لا»ماینەر و مێجەرەکەش بەرز دەکەینەوە «فا»! زۆر کات ژەنیارەکان جۆرەها کۆردیان ژەنیوە بەڵام گشتیان لەوە دەپرسن لەناو گۆرانیەکەدا کۆردێکی نهێنی باس دەکرێت ئاخۆ چ کۆردێک بێت؟کە «سیکریت کۆرد»ە ئەویش هەر «لا»ماینەرە کە چەندجاری تر ئاوازدانەرە کەنەدیەکە لەگۆرانیەکەدا بەکاری هێناوە ! بەڵام لێرەدا ئاوازدانەر مەبەستی لەو کۆردە نهێنیەیە گرێ نەزانراوەکانی ژیانن و کە گشت کەسێک کۆردی نهێنی لە ژیانیدا هەیە دەبێت هەوڵ بۆ کردنەوەی ئەو گرێ و کۆردە نهێنیە بدات تاکو بگاتە ئامانج.

زیاتر لە هەشتا کۆپلەی شیعری داناوە و زۆرێک لە هونەرمەندان بە چەندین ستایەڵ جیاوازتریان کەڤەر کردۆتەوە یەکێک لەو گۆرانی بێژانەی کە ئەم گۆرانییەی بە ستایەڵێکی جیاوازتر لە ئاوازدانەرە کەنەدیەکەی وتوە «ئەلیکزانجرابێرک»ی پۆپ ستارە کە بە ستایڵی «پاوە بالاد»لە بەرنامەی ئێکس فاکتەری ئینگلیزی کە هەشت ملیۆن دەنگی هێنا و براوەی بەرنامەکە بوو لە هەمان کاتتدا بەهێز ترین گروپ ڕکابەری ئەم خانمە گۆرانی بێژە بوون لە بەرنامەکەدا بەناوی گروپی «جەلەس» «پاوە بالاد: بە هۆی ئەوەی ئەم جۆرە ستایڵە پڕە لە میهرەبانی زۆر کات دەگاتە ئەو گوێگرانەی کە هەمیشە دڵشکاو و بریندارن! بەڵام بەڕای من بردنەوەی ئەم خانمە بەهۆی هەڵبژاردنی گۆرانیەکەیەوە بوو کە باگراوندێکی ئایینی مەسیحی لە پشتەوە بوو گشت مەسیحیەکان دەنگیان بۆ دا.

پێم وابێت بۆ هێشتنەوەی پیرۆزیەکانمان به زیندویی و خۆشەویست تری بكەن له لای خەڵكی ئەم بیرۆكەیه باشترینه هەر وەك چۆن لاوك و حەیران له مێژەوه بوونەته گێرانەوەی چیرۆك و داستانەكانی وەك شۆرشی دەرسیمی توركیا و سمایل خان و زۆرێكی تر ئێمەش دەتوانین ئەم جۆرە بیرۆکانە لە ڕۆژئاواییەکانەوە وەرگرین وسوودی هەبێت بۆ زیندوو ڕاگرتنی کارە هونەریەکانمان و لەهەمان کاتیشدا پیرۆزترکردنی قورئانی پیرۆز، بەڵام پێم وابێت لە کۆمەڵگایەکی ئیسلامی وەک کورد ئەمه بڤەیه و دەچێته قالبی حەرام و حەڵاڵەوە و بەزاندنی هێڵی سوورە.

یەکێک لە وتە پیرۆزەکانی پێغەمبەر (د.خ) کە دەفەرموێ: زینوا القرا‌ن بأصواتكم واستخدموا فیما معناه المقامات الموسیقیة‌ فی تلاوة القران، واتە: جوانکاری بکەن لە قورئاندا بەدەنگی جوان و بەکارهێنانی مقامە مۆسیقیەکان .

ئەم بابەتەم بە وتەیەکی ئیمامی غەزالی کۆتایی پێ دێنم کە دەفەرموێت:(من لم یحركه الربیع وأزهاره والعود وأوتاره فأنه فاسد المزاج لیس له علاج) واته ئەوەی جوانی بەهار و گوڵ و گوڵزارەکەی و عودو ژێیەکانی نەیهەژێنێت ئەوا ئەو کەسه خاوەن مەزاجێکی خراپ و هیچ چارەسەرێکی نیه.

PUKmedia ئەمەل سەعید کوردە_لەندەن

كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket