riklam

تویۆتا جۆرێكی تر بۆ كرۆلا زیاد ده‌كات

هەمەرەنگ 11:33 AM - 2018-04-17
.

.

كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی جۆرێكی نوێی له‌ تویۆتا كرۆلا به‌ ناوی (كرۆلا IM ) بۆ ساڵی 2019 ده‌ركرد، ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ تایبه‌ت ( خاص) دروستكراوه‌ و جێگه‌ی (سۆن IM) ده‌گرێته‌وه‌، ئامانج له‌ دروستكردنیشی سه‌رنج راكێشانی گه‌نجانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكایه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كانی.

ئۆتۆمبێلی كرۆلا IM له‌ بازاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا وه‌ك یه‌كن، واته‌ هیچ جیاوازییه‌كیان نیه‌ ویه‌ك تایبه‌تمه‌ندی و جۆری هه‌یه‌،  ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌سه‌ر بنكه‌ی TNGAی پێشكه‌وتوو دروستكراوه‌،  به‌ڵام درێژییه‌كه‌ی 38 میللمه‌تر له‌ نه‌وه‌ی پێشخۆی زیاتره‌، هاوكات پانیه‌كه‌ی 31 میللمه‌تر درێژتر و به‌رزیه‌كه‌ی 25 میللمه‌تر  كه‌متر له‌ نه‌وه‌ی پێشخۆی به‌رهه‌مهێنراوه‌.

له‌ به‌شی ناوه‌وه‌یدا شاشه‌یه‌كی 8 ئینجی بۆ دانراوه‌، هه‌روه‌ها شاحینه‌ی بێ كێبڵی بۆ مۆبایله‌ وایه‌رلێسه‌كانی تیایدا دانراوه‌ و سیسته‌می ده‌نگی jbl ی هه‌یه‌.

 له‌ رووی میكانیكیه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ چوار بستۆنه‌ به‌ قه‌باره‌ی دوو لیتری ئه‌مه‌ش جێگه‌ی 1.8ی نه‌وه‌ی پێشوتر ده‌گرێته‌وه‌.

 

PUKmedia و/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket