نیكۆلا پیووانی به‌شداری فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر ده‌كات
ئەدەب وهونەر 11:28 AM - 2018-04-17.
نیكۆلا پیووانی كه بۆ فیلمی سینه‌مایی "ژیانجوانه" بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین مۆسیقای ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ی له زومره‌ی میوانانی تایبه‌تی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌بێت.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "نیكۆلا پیووانی" Nicola Piovani ئاوازدانه‌ر ورێبه‌ری ئۆركێستڕای ناوداری ئیتاڵیایی كه ئه‌زموونی هاوكاریی له‌گه‌ڵ سینه‌ماكارانێكی ناسراوی وه‌كوو؛ "فێدریكۆ فێلینی" Federico Fellini،"برایانی تاویانی" Taviani Brothers و "ماركۆ بێلۆكیۆ" Marco Bellocchio هه‌یه، ده‌بێته میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر.
ئه‌و له رۆژی 25ی نیسانی 2018 له ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تاران ئاراسته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردنی راسته‌وخۆی ده‌بێت و له‌م كۆنسێرته‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌و پارچه موزیكانه‌ی كه پێشتر بۆ ژماره‌یه‌ك له‌فیلمه سینه‌ماییه‌كانی چێكردووه، پێشكه‌ش ده‌كات.
كۆنسێرته‌كه‌ی پیووانی له یه‌ك نۆبه‌ی پێشكه‌ش كردنیدا تایبه‌ته به‌میوانه‌كانی فێستیڤاڵ و بانگهێشت كراوان. پیووانی بۆ زیاتر له 130 فیلمی سینه‌مایی مۆسیقای ناوه‌رۆكی چێكردووه و بۆ فیلمی "ژیان جوانه" Beautiful (1997ی زایینی)Life Is له ده‌رهێنانی "رۆبێرتۆ بێنینی" Roberto
Benigni بووه براوه‌ی ئۆسكاری باشترین مۆسیقای ناو فیلم.
"نیكۆلا پیووانی" له‌دایكبووی رۆژی 26ی مانگی مه‌ی ساڵی 1946ی زایینی له‌شاری رۆمای ئیتاڵیایه. ئه‌و له زانستگای "ساپینزا" Sapienza له شاری
رۆم خوێندنی ته‌واو كرد و له ساڵی 1967 له كۆنسێرڤاتواری وێردی له‌ئامێری پسپۆڕانه‌ی پیانۆ بڕوانامه‌ی وه‌رگرت. پیووانی پاشان رێبه‌رایه‌تی ئۆركێستڕای له‌ژێر چاودێریی "مانۆس هاجیداكیس" موزیكزانی یۆنانی فێر بوو.
ئه‌و مۆسیقای ناوه‌رۆكی فیلمی بۆ سێ فیلمی "وتووێژ"، "جینجه‌ر و فرێد" و"ده‌نگی مانگ" له ده‌رهێنانی فێلینی چێكردووه و دواتر باله‌یه‌كی به‌ناوی "باله‌ی فێلینی" ئاماده و دابه‌ش كرد. مۆسیقای براوه‌ی ئۆسكاریفیلمی سینه‌مایی "ژیان جوانه" له ساڵی 2000 بووه ناوزه‌د و پاڵێوراوی خه‌ڵاتی گره‌می له به‌شی "باشترین مۆسیقای ناوه‌رۆك بۆ بواره‌كانیسینه‌ما، ته‌له‌ڤیزیۆن و راگه‌یاندنه‌كانی دیكه‌ی بینراو".
له نێوان ئه‌و فیلمانه‌ی كه نیكۆلا پیووانی مۆسیقای ناوه‌رۆكی بۆیانچی كردووه، ده‌توانرێ به "هه‌یولا له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا زله‌ی لێبده" such as Slap the Monster on Page One (ماركۆ بێلۆكیۆ، ساڵی 1972ی‌زایینی)، "عه‌تری خاتوونی ره‌شپۆش" The Perfume of the Lady in Black(فڕانچێسكۆ باریلی، ساڵی 1974ی زایینی)، "شوێن پێ له‌سه‌ر مانگ" Le Orme(لوئیجی باتزۆنی، ساڵی 1975ی زایینی)، "هه‌ڵبه‌زینه‌وه له تاریكی‌دا" Leap in the Dar (ماركۆ بێلۆكیۆ، ساڵی 1980ی زایینی)، "شه‌وی سه‌نلۆرێنزۆ" (برایانی تاویانی، ساڵی 1982ی زایینی)، "كائۆس" (برایانیتاویانی، ساڵی 1984ی زایینی) ئاماژه‌ی پێ بدرێت.
پیووانی له ساڵی 2005ی زایینی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی مۆسكۆ بوو. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رانی فه‌ڕه‌نسی هاوكاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ سینه‌ماكارانی وه‌كوو؛دانیه‌ل تامپسۆن، فیلیپ لۆره و ئێریك ـ ئێمانۆئێل ئیشمیت هاوكاریكردووه. وه‌زیری فه‌رهه‌نگی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 2008ی زایینی له‌فێستیڤاڵی فیلمی كان مه‌دالیای فه‌رمانده‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتیفه‌ڕه‌نسای به پیووانی پێشكه‌ش كرد.
پیووانی له‌و بڕوایه دایه كه چێكردن و به‌رهه‌مهێنانی مۆسیقای ناوه‌رۆك بۆ فیلم گه‌لێكی زۆر ده‌بێته هۆی له جێی خۆی مانه‌وه‌ی موزیكزان و پێشڕه‌وت نه‌كردنی ئه‌و، به‌ڵام له شانۆ، مۆسیقا به‌رزتر له‌هه‌ر هونه‌رێكه. پیووانی هه‌روه‌ها له بواری شانۆگه‌رییه‌موزیكاله‌كاندا چالاكی هه‌یه و له بواری مۆسیقای ئۆركێستڕاڵ ومه‌جلیسیدا كار و چالاكی ده‌كات.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی نیسانی 2018ی زایینی رێكه‌وتی 30ی خاكه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia تاران - مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28