riklam

رۆژنامەوانی بازرگان و بێئیتیك

بیروڕا 06:41 PM - 2018-04-16
.

.

بەلای منەوە ئاساییە كەسێكی بازرگان ببێتە رۆژنامەوان، بەڵام بەلامەوە جێگەی پرسیارە گەنجێكی هەژار كە بە شەڕەشەق 56ی هێناوە لە قوتابخانەیەكی شەوی شاری سلێمانی، ببێتە بازرگان، ئاخر من دەزانم نە فەرمانبەر بە موچەكەی نە رۆژنامەوان بە كرێی كارەكەی ناتوانێت، ببێتە خاوەنی ژیانێكی خۆش، بۆیە ئەگەر رۆژێك رۆژنامەوانێكتان بینی ئۆتۆمۆبێلی شەش دەفتەری X6پێبوو ، یان بینیتان گەزافی گرێبەستی 100 دەفتەری لێدەدا ئەوە رۆژنامەوان نییە، ئەوە بازرگانێكی بەكرێگیراوە، ئاخر لەكوێی ئەدەب و ئیتیكی رۆژنامەوانیدا هەیە لەبەرچاو بینەرەكانیدا، میوانەكانی بشكێنێت، لەكاتێكدا ئەگەر زانیاری میوانەكەشی هەڵەبێت، ئەو رۆژنامەوانە كە هێشتا چەوری پارووەكانی یەكێتی بە دەمییەوە دیارە، كەچی ئابەوشێوە نائیتیكییە هەڵسوكەوت لەگەڵ سەرۆكی لیستەكەیدا دەكات، لەكاتێكدا حكومەتەكەی عەبادی وەزیری مافی مرۆڤەكەی ناوی محمد مهدی بەیاتیە، بەڵام ماوەیەك پێش ئێستا لەكاتی چاكسازییەكەی عەبادی وەك چۆن وشیاری زێباری ناردە ماڵەوە، وەزارەتی مافی مرۆڤیشی هەڵوەشاندەوەو ئێستا ئەو سەرۆكی رێكخراوی بەدری ناوچەی شیمالە، من لای خۆمەوە كە هەندێك هەڵسوكەتی رۆژنامەوانێك دەبینم بێزم لە خۆم دێتەوە، هەروەك چۆن كە هەندێك هەڵسوكەوتی بەرپرسە كوردەكان دەبینم بێز لە كوردبونی خۆم دەكەمەوە.


ئیسماعیل حەمە رەحیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket