riklam

مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دواده‌خرێت

ئابوری 02:55 PM - 2018-04-16
.

.

راگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌ مووچه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی‌ 4 دابه‌شده‌كرێت.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی‌ (سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ ‌و رانیه‌و ده‌ربه‌ندیخان) ده‌كات به‌هۆی‌ گۆڕانكاری له‌ مووچه‌كانیان رۆژی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌وێته‌ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی‌ 4ی‌ 2018، داوایان لێ‌ده‌كه‌ین سبه‌ی‌ سێشه‌ممه‌ ئه‌زیه‌ت نه‌كێشن ‌و سه‌ردانی‌ بانكه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ مووچه‌یان (90,000) دینار بوو زیاد ده‌بێت بۆ (120,000) دینار، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش پێویستی‌ به‌ كاته‌و ناتوانرێت لیستی‌ مووچه‌كانیان بۆ سبه‌ی‌ ئاماده‌بكرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket