له‌ری سمیت دێته فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
ئەدەب وهونەر 02:37 PM - 2018-04-16.
"له‌ری سمیت" فیلم هه‌ڵگری ناوداری به‌ریتانیای که پێشینه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ "سته‌نلی کوبریک"ی له کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه، له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر وانه‌بێژی یه‌کێکه له کارگه‌کانی فێرکاری و وۆرکشۆپه‌کانی فیلم هه‌ڵگری و کاری پسپۆڕانه‌ی رووناکی.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، "له‌ری سمیت" Larry Smith که پێشینه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ "سته‌نلی کوبریک" Stanley Kubrick یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌ره‌کانی مێژووی سینه‌مای جیهانی له کارنامه‌ی هونه‌ری خۆیدا هه‌یه، به به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌ی فێرکاری و وۆرکشۆپی فیلم هه‌ڵگری و کاری پسپۆڕانه‌ی رووناکی دێت بۆ وڵاتی ئێران و کارگه‌که‌ی خۆی له‌میانه‌ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌ڕێوه‌ده‌بات.
"له‌ری سمیت" فیلم هه‌ڵگری به‌ریتانیای له‌دایکبووی شاری له‌نده‌نه که بۆ هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ سینه‌ماکاری کۆچکردوو "سته‌نلی کوبریک" و سینه‌ماکارانی ستایشکراوی وه‌کو "نیکۆلاس ویندینگ رێفه‌ن" و "جان مایکڵ مه‌ک دانا" ده‌ناسرێت.
فیلم گه‌لێک که له کارنامه‌ی ئه‌ودا له پله‌و پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتن ده‌بینرێت، هه‌م بلاک باستێره‌کان له‌خۆده‌گرێت و هه‌میش به‌رهه‌م گه‌لی سه‌ربه‌خۆی چکۆله‌تر.
"له‌ری سمیت" که ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیلم هه‌ڵگرانی به‌ریتانیا (BSC)ـه، چالاکییه‌کانی له‌بواری سینه‌ماو چێ‌کردنی فیلم‌دا له به‌شی کامێرا‌و که‌رستگه‌لی به‌رقی و کاره‌بایی فیلمی "بری لیندێن" (سته‌نلی کوبریک، ساڵی 1975ی زایینی؛ به پۆستی به‌رپرسیارێتی ته‌کنیسیه‌نی کاره‌بای سه‌ره‌کی) ده‌ستپێکردو له فیلمی "دره‌وشانه‌وه" (ساڵی 1980ی زایینی) بووه یاریده‌ده‌ری به‌شی رووناکی. ئه‌و له‌م دوو پرۆژه‌یه‌دا له‌ژێر چاودێری "جان ئاڵکات" چالاکی کرد تا ئه‌وه‌ی که له فیلمی "چاوگه‌لی دیسان به‌ستراو" (ساڵی 1999ی زایینی) بووه به‌رپرسی فیلم هه‌ڵگرتن؛ ئه‌و فیلمه‌ی که کۆبریک و ئه‌و پێکه‌وه کاری فیلم هه‌ڵگرتنه‌که‌یان ئه‌نجامداو پۆستی دروستتری سمیت بۆ ئه‌و فیلمه "به‌رپرسی رووناکی" تۆمارکراوه. له کۆتاییدا "ژه‌نیاری پیانۆ" (ژان پیئر رۆ، ساڵی 2002ی زایینی) یه‌که‌مین فیلمێکه که ناوی "له‌ری سمیت" (له دوای فیلم هه‌ڵگرتنی به‌ش گه‌لێک له‌ئدوو کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی) تیایدا وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتن تۆمارکراوه.
ئه‌و له ساڵه‌کانی 2003 و 2004ی زایینی به‌پێی ریزبه‌ندی به فیلمه‌کانی "ترسی نه‌ناسراو" Fear X و "ته‌پوتۆزی سوور" Red Dust یه‌که‌مین هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ "نیکۆلاس ویندینگ رێفن" Nicolas Winding Refn و "تام هوپێر" Tom Hooper ته‌جره‌به کرد. له فیلمه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ئه‌و له‌پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتن ده‌توانرێ به فیلمی "برانسۆن" Bronson (ساڵی 2008ی زایینی) و "ته‌نیا خودا ده‌به‌خشێت" Only God Forgives (ساڵی 2013ی زایینی) هه‌ردووکیان له ده‌رهێنانی "نیکۆلاس ویندینگ رێفن" و "پاسه‌وان" The Guard (ساڵی 2011ی زایینی) و "کالوێری"/ "جلجاتا" Calvary (ساڵی 2014ی زایینی) هه‌ردووکیان به‌رهه‌می "جان مایکڵ مه‌ک دانا" John Michael McDonagh ئاماژه‌ی پێبکرێت.
سمیت له ساڵی 2015ی زایینی، هه‌روه‌ها یه‌که‌مین فیلمی سینه‌مایی خۆی له پله‌و پێگه‌ی ده‌رهێنه‌ر به ناونیشانی "بازه‌رگان" به‌رهه‌مهێنا که له فیستیڤاڵی فیلمی مه‌درید له ئیسپانیا له هه‌شت به‌شدا پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌کان بوو که له کۆتاییدا، خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی بڵیندی بۆ سمیت و هاوپۆله‌کانی "چارلز سامێن" به‌دیاری هێنا.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیری "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نسور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 لەتیف نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کاریگەری عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28