riklam

لە سەیرانا

بابەتی گۆڕاو 01:56 PM - 2018-04-16
.

.

لە سەیرانا

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× لەو قسانە مەترسە كە پێت ئەگەنەوە، لەوانە بترسە كە پێت ناگەنەوە.
× زوربەی كاربەدەستەكانی حیزبمان كاریان بەدەست نییە.
× رەحمان ئاغا، بوونەوەرێكی ئەفسانەییە چونكە ئینسان ناتوانێ‌ هەم ئاغا بێت و هەم رەحمان.
× ئەخیر جار كە یەكێتی پێشەنگی حیزبەكان بوو دینارێك سێ‌ دۆلار بوو.
× دەوڵەتی سەربەخۆ وەكو ژنی دووەم وایە، مافێكی رەوایە بەڵام هیچ كاتێك وەختی نییە.
× ئێمە میلـلەتێكین لە ترسانا خۆمان پیس ئەكەین و لە سەیرانیشدا ژینگە.
× بە مروری زەمان كراس ئەبێت بە دەستگرەو سیاسەتیش بە مەسخەرە.
× بەرنامەی كاندیدێكم خوێندەوە یەكسەر فیلمی سەنگامم بیركەوتەوە.
× ئەو غازی ئەعصابەی روسیا ئەعصابی ترامپی ورد كردووە.
× لەو باوەڕەدام حەزرەتی ئەیوبیش لە چوارهەمین هەڵسانەوەی جۆزەی موەلیدەكەدا جنێو ئەدات.
× حیزبی كوردی وەكو ئافرەتی شەرقی وایە، بە رابوردویەوە ئەنازێ‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket