riklam

سێ‌ ڕێنمایی بۆ گۆڕینی ژیان و ته‌مه‌ن درێژیت

هەمەرەنگ 12:28 PM - 2018-04-16
.

.

زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنی خراپ و هه‌ندێك كرداری رۆژانه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان جێده‌هێڵن، جگه‌ره‌ كێشان و گۆشتی سور و دڵه‌ڕاوكێ‌ خراپترین هۆكاری ته‌ندروستی خراپن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌ چه‌ند لایه‌نێكی تر ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن درێژی به‌سودن كه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ سێ‌ خاڵیان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

1- گه‌شبینی:

r.jpg

بێگومان سه‌یركردنی به‌شه‌ پڕه‌كه‌ی په‌رداخێك ئاو ژیانت ئاسانتر ده‌كات، توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ئیلنوی ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌  گه‌شبینی كار ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن درێژی، توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شبینن به‌ رێژه‌ی له‌ %29 به‌ به‌راورد به‌ كه‌سانی نائومێد كه‌متر روبه‌روری مردن ده‌بنه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مدا، هاوكات به‌ رێژه‌ی له‌ %38 كه‌متر توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌بن و به‌ڕێژه‌ی له‌ %16 كه‌متر توشی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن، كه‌واته‌ بۆ ته‌ندروستیه‌كی باش و ته‌مه‌ن درێژی ژیانت پر بكه‌ له‌ گه‌شبینی.

2- وه‌چه‌ خستنه‌وه‌:

223141-8507983_ml.jpg

له‌وه‌یه‌ باوك و دایكه‌كان چه‌ندین ساڵ ته‌مه‌نیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان له‌ ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام له‌ راستیدا بوونی منداڵ چه‌ندین ساڵ ته‌مه‌نی دایك و باوك درێژتر ده‌كات، توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ شه‌ست ساڵیدایه‌ و به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی منداڵیان نیه‌ ساڵ و نیوێك ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت.

3- به‌خته‌وه‌ری:

223141-التعبير عن السعادة _22258.jpg

هه‌ست كردن به‌ به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یی كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ته‌ندروستیمان و كاركردنی مێشكمان،  توێژه‌روان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له‌ نێوان به‌خته‌وه‌ری و  مردن هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك به‌خته‌وه‌ری ده‌توانێت كار بكاته‌ سه‌ر ته‌مه‌نمان و كۆنترۆڵ كردنی هه‌و كردن و مولوله‌كانی خوێن، بۆیه‌ كه‌سه‌ به‌خته‌وه‌ره‌كان كه‌متر هۆرمۆناتی دڵه‌ ڕاوكێ ده‌رده‌ن، به‌مه‌ش ته‌ندروستیان باشتر ده‌بێت.

PUKmedia و/ گۆران قادر
س: الرجل

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket