riklam

گۆرانیه‌كی ماملێ به‌ ده‌نگی واران ده‌كرێته‌ كلیپ

ئەدەب وهونەر 12:53 PM - 2018-04-15
.

.

گۆرانی ( وه‌ك بولبولان فه‌سڵی به‌هار ) ى هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ ماملێ به‌ده‌نگی خانمه‌ هونه‌رمه‌ند واران محه‌مه‌د ده‌وترێته‌وه‌و ده‌كرێته‌ كلیپ.

له‌باره‌ی كلیپه‌كه‌وه‌ شادومان محه‌مه‌د ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی خاك تیڤی و له‌ ئێستادا كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: خاك تیڤی ماوه‌ی 2 ساڵه‌ خۆبه‌خشانه‌ كلیپ بۆ هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و هه‌تا ئێستاش نزیكه‌ی 20 به‌رهه‌ممان هه‌یه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین و ده‌شمانه‌وێت زیاتر په‌ره‌به‌و خانمه‌ گۆرانیبێژانه‌ بده‌ین كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان زوو ده‌چێته‌ دڵی گوێگره‌وه‌و هاوكات شیعر و ئاوازی گۆرانیه‌كه‌ش گرنگه‌ به‌لامانه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ئه‌م به‌رهه‌مه‌ فۆلكلۆره‌و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ ماملێ وتویه‌تی و كلیپه‌كه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی فۆلكلۆری كراوه‌.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن شادومان محه‌مه‌د بۆ كراوه‌و كاری مۆنتاژی له‌لایه‌ن هه‌رێم نوری كراوه‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دیكۆری بۆ كردوه‌و كامێرامان سیروان كه‌ریمه‌ و حه‌مه‌ واحید كاری روناكی بۆ كردوه‌و رێژین لوقمان كاری ماكیاژی كردوه‌و هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن خه‌لیل عه‌بدوڵڵا كاری دابه‌شكردنی موزیكی كردوه‌.

هه‌وكات خه‌لیل عه‌بدوڵڵا به‌ PUKmedia ی وت: كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تۆماركردنی میكس و ماسترینگی ، میران میرانی_یه‌و هونه‌رمه‌ندانی موزیكژه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ به‌شداربوون :

خه‌لیل عه‌بدوڵڵا ( تار ، سێتار ، موراژ )

توانا خورشید (كه‌مانچه‌ ، ڤیۆلا )

كاروان مه‌حمود ( نه‌ی )

رێبین سالار ( سه‌نتور )

سه‌روه‌ر قادر ( زه‌ڕب ، دائیره‌ )


PUKmedia هاژه‌ باست

8.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket