riklam

گه‌وره‌ترین ئه‌نیسكلۆپیدیای كوردی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ ده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 12:13 PM - 2018-04-15
.

.

ئه‌نیسكلۆپیدیای كوردیكا، توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌زن و گشتگیر و بنجینه‌یییه‌ كه‌ تا ئێستا هاوشێوه‌ی له‌ ناو كورددا نه‌بووه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ ده‌كرێت.

به‌شی یه‌كه‌می "كوردیكا" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ "وشه‌ناسیی كوردی" ، زیاتر له‌ 340 هه‌زار وشه‌ی هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردییه له‌ 67000 لاپه‌ڕه‌دا كۆ كراوه‌ته‌وه‌ و بڕیار وایه‌ له‌ 30 به‌رگدا بڵاو بێته‌وه‌. پێشتر به‌رگی یه‌ك و دووی كه‌ پیته‌كانی ئه‌ف و بێی له‌ خۆ ده‌گرت بڵاو كرابووه‌وه‌. ئێستاش پێنج به‌رگی كه‌ نزیك 10 هه‌زار لاپه‌ڕه‌یان له‌ خۆ گرتووه‌ و پیته‌كانی "ئه‌لف" تا "ج" له‌ خۆ ده‌گرێت، چاپ كراوه‌.

پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م 30 به‌رگه‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ش كه‌ تایبه‌تن به‌ جوگرافیا، مێژوو و كه‌له‌پووری كورد بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌. ئاكۆی جه‌لیلیان ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ و نووسینی ئه‌و كاره‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

بۆ كڕینی ئه‌و ئه‌نیسكلۆپیدیایه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ موبایلی جه‌واد ڕه‌حیمی (00989120031973) بكه‌ن.

PUKmedia  باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket