riklam

لەمەودوا لە تاریكیدا دابنیشە

هەمەرەنگ 11:12 AM - 2018-04-15
.

.

هەندێك پێیان وایە كە دانیشتن لە شوێنی تاریكدا دەبێتە هۆی هەست كردن بە  دڵە راوكێی و خەمۆكی، هەندێكی تریش لەو باوەڕەدان هەستكردن بە بێزاری و بێ تاقەتی وا لە مرۆڤەكان دەكات كە لە شوێنی تاریكدا دابنیشن، بەڵام توێژینەوە نوێیەكان جەخت دەكەنەوە كە دانیشتن لە تاریكیدا چەندین سودی هەیە كە بریتین لە:

دانیشتن لە تاریكیدا سودی دەروونی هەیە:

بە پێی تاوییەكان ( تاویییەكان كۆمەڵەیەكی ئاینی وڵاتی چینن) دانیشتن لە شوێنی تاریكدا  جۆرێكە لە  سروتی ئاینی  كە یارمەتی مرۆڤەكان دەدات بە دەرونێكی ئارامەوە بژین و بەسەر كێشەكانیدا زاڵ ببێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی كە دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە خۆشەویستی و لێبوردەیی بكات لەگەڵ كەسانی دەوروپشتی، هاوكات دانیشتن لە تاریكی دەبێتە هۆی ئەوەی كە مرۆڤەكان رووداوە ناخۆشەكانی ڕابردوو لە بیر بكەن و بە گەشبینیەوە بۆ داهاتوو بڕوانن.

دانیشتن لە تاریكیدا توانای داهێنان زیاد دەكات:

ئەمە لە یەكێك لە توێژینەوەكانی زانكۆیەكی ئەڵمانیدا دەركەوتووە، توێژینەوەكە پشتی بە چەند وەڵامێك بەستووە كە بەشداریان لە توێژینەوەكەدا كردووە، دەركەوتووە ئەو كەسانەی لە ژوورێكی تاریكدا دانیشتوون زیرەكیان بە بەراورد بە ئەوانی تر زیاتر بووە.
 بە وتەی پزیشكەكان، كاتێك مرۆڤ لە شوێنێكی تاریكدا دادەنیشێت، ئەوا توانای وەرگرتنی زانیاری و فێربوونی زیاتر دەبێت و هاوكاریشی دەكات شیكردنەوە و لێكدانەوەكانی باشتر بكات، ئەمەش دەبێت هۆی ئەوەی داهێنان بكات كە هەرگیز ناتوانێت لە شوێنێكی ڕووناكدا هەمان كار ئەنجام بدات، هەر ئەم هۆیەش وایكردووە كە نوسەران و هونەرمەندان كارەكانیان لە شەواندا ئەنجام بدەن.

دانیشتن لە تاریكیدا چارەسەری سەر ئێشە دەكات:

 یەكێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكات كە دانیشتن لە شوێنی تاریكدا دەبێتە هۆی ئارامی، ئەمەش چارەسەری سەر ئێشە دەكات ، بەتایبەت سەر ئێشەی نیوەیی ، چونكە رووناكی و دەنگە دەنگ دەبێتە هۆی زیاد بوونی سەر ئێشەو ماندووبونی جەستە كە هۆكارێكی سەرەكی سەر ئێشەیە.

دانیشتن لە تاریكیدا بۆ تەندروستی چاوەكان باشە:

 دانیشتن لە تاریكیدا بە جۆێكی چارەسەر كردنی كێشەكان چاو هەژماردەكرێت،  بۆیە كاتێك چاو وەك یەك نابینن و توانای بینیان كەم دەبێتەوە دانیشتن لە تاریكدا سودیان پێدەگەیەنێت، هەروەها بۆ چاوی منداڵیش چەندین سودی گرنگی هەیە.

PUKmedia  و/ گۆران قادر
س: الدیار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket