یه‌كێتی: بانگه‌شه‌یه‌كی دوور له توندوتیژی به‌رێده‌كه‌ین
ی.ن.ک 05:59 PM - 2018-04-14.
له په‌یامێكی هاوبه‌شدا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندام ولایه‌نگرانی یه‌كێتی و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نن، یه‌كێتی بانگه‌شه‌یه‌كی دور له توندوتیژی و شكاندنی به‌رامبه‌ر به‌رێده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
په‌یامی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزو ڕووسوری شه‌هیدان و شه‌هیدانی ئه‌نفال تێكۆشه‌ری پیاوان و ژنان و كوڕان و كچانی نیشتمان په‌روه‌ری گه‌لی كوردستانجه‌ماوه‌ری دیموكراسخوازو شارستانیانی سه‌وز دۆست و لایه‌نگران وئه‌ندامانی به‌ئه‌مه‌كی (ی.ن.ك).
بانگه‌شه‌كارانی به‌هیمه‌ت و خه‌مخۆر بۆ سه‌رخستنی لیستی (162)، به سڵاوێكی گه‌رمه‌وه‌و به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری هه‌ردوشاری شاری شارانی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شاری شه‌هید په‌روه‌رو پایته‌ختی ڕۆشنبیری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی پایته‌ختی شه‌هیدان ده‌كه‌م، داواكارم له‌سه‌رجه‌م بانگه‌شه‌كارانی دیموكراسخواز به‌تایبه‌ت ئه‌ندام وجه‌ماوه‌ری سه‌وزی یه‌كێتی، ده‌نگده‌رو ئاره‌زوخوازانی سه‌ركه‌وتنی لیستی شه‌هیدان، لیستی ڕه‌ونشاد مامی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد مام جه‌لال، له‌خه‌باتی نوێی شارستانیانه‌ی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌پێناو به‌رچاوڕونی و گه‌یاندنی په‌یام و به‌رنامه‌ی كاری سیاسی وخزمه‌تگوزاری لیستی (162) بۆ به‌ده‌ستهێنان و داكۆكیكردن له‌مافه به‌ده‌ستنه هاتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ڕاستگۆیی بكه‌نه په‌یام و دروشمی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كانتان و دورله په‌یڕه‌وكردن وپه‌نابردن بۆ دیارده‌ی دزێوی توند‌و تیژی و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌ها به‌رزه‌كانی داب ونه‌ریته ڕه‌سه‌نه‌كان و عورفه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌باوه‌كانی كورده‌واری، ڕێزله ڕاوبۆچون و به‌رنامه‌ی قه‌واره سیاسی یه‌كانی به‌رامبه‌ر بگرن، هه‌روه‌ك له‌ساته پڕجۆش وخرۆشه‌كانتاندا ڕه‌چاوی باری سه‌قامگیری ئاسایش وئارامی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بكه‌ن، وێڕای پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان , داواتان لێده‌كه‌م پابه‌ندی ته‌واوی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی هێزه‌كانی ناوخۆ‌و پۆلیسی هاتوچۆو ده‌زگاكانی ئاسایش بن، هه‌روه‌ك له‌پێناو ڕاگرتن و هێشتنه‌وه‌ی سیمای جوان وشارستانی شاروشارۆچكه‌و جێگا گشتی یه‌كاندا، هاوكاری ده‌زگا حكومی یه خزمه‌تگوزارییه‌كان بن و وێنه‌ی كاندید وتابلۆ وئاڵاو نیشانه‌كانی تایبه‌ت به لیستی (162) به‌سه‌ر دیوار‌و تابلۆی شوێنه‌گشتی یه‌كانی حه‌وانه‌وه‌و تاوه‌ری كاره‌با , به‌تایبه‌ت هه‌رچی په‌یوه‌سته به‌تابلۆو ڕێنماییه‌كانی ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی وته‌ندروستی وپۆلیسی هاتوچۆ هه‌ڵنه‌واسن , بۆ فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی خاوێن وله‌بارو ته‌ندروست، به‌له‌به‌رچاوگرتنی نزیكبونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارانی ئازیزمان به‌بڵندگۆی وه‌ڕس ئامێز هاووڵاتیان هه‌راسان نه‌كه‌ن و ئه‌هلی كه‌سه‌به له‌سه‌ر شه‌قام وڕێگا گشتییه‌كان ونێوسه‌نته‌ری شاره‌كان وبازاڕوگوزه‌ره‌كان بێزارنه‌كه‌ن , داواش له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایش وناوخۆو هاتوچۆ ده‌كه‌م بۆ پارێزگاری كردن له‌كاتی ئاهه‌نگ گێڕانی سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسی و كاندیده‌كان , له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیاندا بێلایه‌نی بپارێزن وئاسایش وئارامی به‌گشتی بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن , به ڕۆحێكی كوردانه وله‌پێناو ده‌رخستنی ڕووی گه‌شی شارستانی وسه‌رده‌مییانه‌ی گه‌له‌كه‌مان , به‌تایبه‌ت له به‌رده‌م چاودێران ومیوانانی بیانی , واده‌ی دیاریكراوی بانگه‌شه به‌هێمنی ویه‌كڕیزی ویه‌كده‌نگی به‌پاراستن وپته‌وكردنی یه‌كێتی نێو ماڵه گه‌وره‌كه‌ی كوردان به‌ڕێبكه‌ین .
به‌ئومێدی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان له‌م خه‌باته شارستانی ودیموكراسیه‌و به‌هێزبوونی پێگه‌ی سیاسی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق .
به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی لیستی شه‌هیدان , لیستی ڕه‌وانشاد (مام جه‌لال) , مامی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد (162).
شادوسه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن
حاكم قادرحه‌مه‌جان
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوومه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی
سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28