riklam

ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان: به‌رگریكاری ژنه‌ كاندیده‌كانین

ژنان‌ 05:47 PM - 2018-04-14
.

.

ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان هۆشداری ده‌دات له‌ هه‌ر سوكایه‌تی پێكردن و ته‌شهیر و تۆمه‌تباركردنێكی ژنه‌ كاندیدكراوه‌كان له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌..
 گه‌لی كوردستان و ته‌واوی گه‌لانی عیراق له‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیموكراتی نوێدان كه‌ خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌بینێته‌وه‌، ژنانیش رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌شداریكردن و له‌ كاندیده‌كان پێكده‌هێنن، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 15/4/2018 هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی قه‌واره‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌كان و كاندیده‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
جێگه‌ی داخه‌ كاندید و پاڵێوراوه‌ ئافره‌ته‌كان زۆرجار ده‌بنه‌ ئامانجی توانجی نابه‌جێ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی ته‌شهیر و سوكایه‌تی پێكردن و تۆمه‌تی ناڕه‌واده‌بنه‌وه‌.
له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌ به‌رپرسیاریه‌تی، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌ده‌ین له‌ هه‌ر سوكایه‌تی پێكردن و ته‌شهیر و تۆمه‌تباركردنێكی ژنه‌ كاندیدكراوه‌كان له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌.
ئاماده‌ین وه‌ك به‌رگریی كاربین و سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك تۆماربكه‌ین كه‌ ته‌شهیر و سوكایه‌تی له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتییه‌وه‌ به‌ ژنان بكات.

ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان
 له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket