riklam

مووچه‌ی مانگی شوبات به‌سیستمی نوێی مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 05:02 PM - 2018-04-14
.

.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌سیستمی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌بێت، چونكه‌ په‌رله‌مان به‌رپرسیارێتی بڕیارێك هه‌ڵناگرێت كه‌ پشتر حكومه‌ت بڕیاری لێداوه‌.

د. عزه‌ت سابر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ 16-4-2018  كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی و پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی دیكه‌، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌نجامبدرێت و تێیدا گفتوگۆبكرێت له‌باره‌ی ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی كه‌ پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان بڕیاری له‌باره‌وه‌ داوه‌ و یاسایی نین .

وتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه‌ مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سیستمی نوێی مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت، چونكه‌ تا ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌ په‌رله‌مانه‌، بۆ لابردنی ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی یاسایی نین په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و په‌رله‌مانیش به‌پرسیارێتی بڕیارێك هه‌ڵناگرێت كه‌ پێشتر په‌رله‌مان خۆی ده‌رینه‌كردبێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌ك به‌ رێنمایی بڕیاری لێ درابێت و یاسایی نه‌بێت، ده‌بێت حكومه‌ت خۆی چاره‌سه‌ری بكات، چونكه‌ پێشتر بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی بڕیاری لێداوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و تائێستاش دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket