riklam

لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ راگه‌یه‌نرا

ئابوری 04:08 PM - 2018-04-14
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ 14-4-2018، كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایده‌گه‌ینێت:

یه‌كه‌م/ یه‌ك شه‌ممه‌ 15/4/2018

1_مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابه‌شده‌كرێت.
2_مووچه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان دابه‌شده‌كرێت.

دووه‌م_دووشه‌ممه‌ 16/4/2018
1_ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دابه‌شده‌كرێت.
2_ مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
3_ مووچه‌ی په‌رله‌مان دابه‌شده‌كرێت.
4_ مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.

سێهه‌م_ سێ شه‌ممه‌ 17/4/2018
1_ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شده‌كرێت.
2_ مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت.

چواره‌م_ پێنج شه‌ممه‌ 19/4/2018 مووچه‌ی ده‌زگای ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.

تێبینی/ دوای گه‌یشتنی بڕه‌ پاره‌ی به‌غدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تر دابه‌شده‌كرێت به‌ پێی سیسته‌می نوێی مووچه‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket