riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌سیسته‌می نوێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ و بازرگانی

ئابوری 03:39 PM - 2018-04-14
.

.

عبدالله حاجی سعید/ یاریده‌ده‌ری سكرتێی گشتی بۆ كاروباری بازرگانی و ئابوری

بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پیاداچونه‌وه‌ به‌ سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌بوون بۆ بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری له‌ ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و توێژه‌ گه‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا دروستكرد دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌یرانێكی ئابوری نه‌خوازراودا تێپه‌ڕی.
سیسته‌می نوێی مووچه‌ ته‌نها گۆڕانكاری له‌ ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆراندا دروست نه‌كردووه‌ به‌ڵكو كاری گه‌ری باشی هه‌یه‌ بۆ بوژانه‌وه‌ی بازاڕ و بازرگانی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌چێته‌ بازاڕه‌وه‌ خه‌ڵكی به‌ده‌ستكراوه‌ییه‌كی باشتر له‌جاران پێداویستی ماڵ و منداڵی دابین ده‌كات.
ئاشكرایه‌ بوژانه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا جوڵه‌ی بازاڕ و بازرگانی دولایه‌نی به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ دراون دوكان داران و كاسبكاران و بازرگانان به‌هۆی كڕیارانه‌وه‌ باشتر بازاڕ گه‌رمیان بۆ دروست ئه‌بێت.
به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا كه‌وه‌رزی سه‌یران و گه‌شتوگوزاره‌ له‌هه‌مانكاتیشا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان و خوێندنگاكان و فه‌رمانگه‌كانی كاراكردۆته‌وه‌ و بایكۆتی نه‌هێشت و ئه‌مه‌ش سودی گشتی هه‌یه‌ بۆ خوێندكاران و نه‌خۆشه‌كان، هاوڵاتیان كه‌ ئیشوكاریان ده‌كه‌وێته‌ فه‌رمانگه‌كانی میری كه‌وا بو گۆڕانكاری له‌ سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ سودبه‌خش بوو بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌و هیوایه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگا وی باشتری به‌دوادا بێت بۆ نه‌مانی پاشه‌كه‌وت پێدانی مووچه‌ هه‌موو مانگێ له‌كاتی خۆیدا.
كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر كاراكردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان هاتنی گه‌شتیاران دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران په‌ره‌پێدانی به‌روبومی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و دابه‌شكدرنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا. هیوا به‌خشن كه‌ ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌ و بوژانه‌وه‌ ده‌ڕوات، دیارده‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانێ كان ده‌ست به‌كاربونیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بواری بیناسازی جوڵه‌ی تێكه‌وتۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها هاورده‌كردنی كاڵا و بازرگانی گشتی و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌شانه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌دایه‌.
پێویسته‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌تی كوردستان كارئاسانی زیاتر و باشتر ئه‌نجام بدات بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket