riklam

نرخی دۆلار دابەزی

ئابوری 01:25 PM - 2018-04-14
.

.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی گۆڕینی دراودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 121.100 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام كەمێك پێش ئێستا ئەو نرخە گۆڕانكاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

ڕەوەز ئامانج خاوەنی نوسینگەی میرزا لەبازاڕی دۆلارەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەبەراورد بە كاتی كردنەوەی بازاڕ نزمبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 120.975 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 

وتیشی: هۆكاری دابەزینی نرخەكەش دەگەڕێتەوە بۆ هەرزانبوونی نرخی تمەن، چونكە كاتێكی تمەن دابەزی خەڵك زیاتر دۆلاری دەكڕی بەمجۆرەش دۆلار لەناوبازاڕەكاندا كەمبووەو نرخەكەی زیاد بوو، بەڵام لە ئێستادا تمەن نرخەكەی گران بووەو خەڵك زیاتر مامەڵەی پێوە دەكات و دۆلار لە بازاڕەكاندا زۆربووە بەوهۆیەشەوە نرخەكەی دابەزی.

PUKmedia    تاژاو محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket