riklam

حەمید و پەیوەند یارەكەم بڵاودەكەنەوە

ئەدەب وهونەر 11:29 AM - 2018-04-14
.

.

هونەرمەندانی دەنگخۆش حەمید عوسمان و پەیوەند جاف گۆرانی یارەكەمیان بڵاوكردەوە كە بەشێوەی دوێت تۆماریانكردووە.

لەوبارەیەوە ئاریان جەمال بەڕێوەبەری كارەكانی هونەرمەندان حەمید عوسمان و پەیوەند جاف لە لێدوانێكدا بە PUKmedia ی راگەیاند: دوێنێ 13-4-2018 كە هاوكاتبوو لەگەڵ رۆژی لە دایكبوونی هونەرمەند حەمید عوسمان گۆرانی (یارەكەم) بڵاوكرایەوە،كە نزیكەی 40 بۆ 50 ساڵ لەمەوبەر ئەو گۆرانییە وتراوە.

وتیشی: گۆرانی یارەكەم لە لایەن ئارام سەردارەوە موزیكی بۆ ئامادەكراوە، كاری وێنەگرتن و بەرهەمهێنانیشی لەلایەن كۆمپانیای ڤینۆ لە شاری سلێمانی بۆ كراوەو ئاواز و هۆنراوەی قادر سیاحیە.

ئاریان جەمال ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمەك لە 15ی ئادارەوە تەواوبووبوو بڕیاربوو 17ی هەمان مانگ بڵاویبكەینەوە بەڵام بەهۆی بارودۆخی عەفرین دواخرا.

وتیشی: هونەرمەند حەمید عوسمان ئەلبومێكی نوێی ئامادەیە و تەواوی كارەكانی ئەلبومەكەی تەواو بووە، كەلە ئایندەیەكی نزیكدا بڵاوی دەكەینەوە، جگە لە ئەلبومەكەش كلیپێكی نوێی ئامادەیە.

هەونەرمەند حەمید عوسمان و پەیوەند جاف ئەمە دوومین جارە بەرهەمی دوێت پێكەوە بڵاوبكەنەوە، یەكەم كاری هاوبەشیشیان بەرهەمی ریحانە بوو.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

 

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی ڤیدیۆكە...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket