کتێبێکی نوێ سه‌باره‌ت به عه‌باس کیارۆسته‌می بڵاوده‌بێته‌وه
کتێب 10:46 AM - 2018-04-13.
کتێبێکی نوێ سه‌باره‌ت به "عه‌باس کیارۆسته‌می" له فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر بڵاوده‌بێته‌وه
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر؛ کتێبێک سه‌باره‌ت به سینه‌مای "عه‌باس کیارۆسته‌می" پێکهاتوو له نووسین و وتارگه‌لێکی بڵاونهکراوهو ده‌قی وه‌رگێڕدراو له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سینه‌ماکاره بلیمه‌ت و ههڵکهوتهیهو سێ دیمانه‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر FIFF، "سه‌ید عیماد حوسێنی" به‌رپرسی یه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی زانستی و زانستگایی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی ئه‌م بواره له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ، وتی: کتێبێکی پێکهاتوو له نووسین و وتارگه‌لێکی بڵاونه‌کراوه و ده‌قی وه‌رگێڕدراو به مژار‌و بابه‌تی سینه‌مای "عه‌باس کیارۆسته‌می" Abbas Kiarostami و سێ دیمانه‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و خه‌ریکه ئاماده ده‌کرێت که له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رێوڕه‌سمێکدا له په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له شاری تاران و به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانی ئێرانی و بیانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت.
به وته‌ی به‌رپرسی یه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی زانستی و زانستگایی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، ئه‌م په‌ڕتووکه پێکهاتووه له هه‌شت وتار‌و سێ چاوپێکه‌وتن که هه‌ندێک له وتاره‌کان و دیمانه‌کانی ئه‌م کتێبه ئه‌نجامی کار‌و تێکۆشانی لێکۆڵه‌رانی ئێرانی و هه‌ندێکیشیان به‌رهه‌می نووسه‌ران و خاوه‌نڕایانی بیانیه.
"سه‌ید عیماد حوسێنی" له‌مه‌ڕ شیکردنه‌وه‌ی زیاتری بابه‌ته‌کانی ئه‌م کتێبه رایگه‌یاند: هه‌ریه‌که له وتاره‌کانی ئه‌م کتێبه له سووچێکی جیاوازه‌وه دهپرژێتهسهر به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی "عه‌باس کیارۆسته‌می"، بۆ وێنه له وتارێکی خاتوو دکتۆر "پاک شیراز" مامۆستای زانستگای "ئێدینبرۆ" Edinburgh فیلمه‌کانی کیارۆسته‌می له روانگه‌ی جیهان بینیی ئیسلامی لێکدراونه‌ته‌وه.
حوسێنی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له فۆرم و ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌کانی "عه‌باس کیارۆسته‌می"دا ده‌توانرێ به‌شێوه‌ی جددی شوێنپێی نیشانده‌ره فه‌رهه‌نگییه‌کانی شوناسی ئێرانی بدۆزرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان بینه‌رانێکی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی کردۆته‌و هاوڕێ و له فیستیڤاڵه گرینگه‌کانی دونیادا چه‌ندین خه‌ڵاتی پڕئهژماری به‌ده‌ستهێناوه. ره‌نگه بی هۆ نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و ناسراوترین سینه‌ماکاری ئێرانی له‌سه‌ر ئاستی جیهانه که هیوا ده‌خوازین ئه‌م کتێبه ههنگاوێکی کاریگه‌ر بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لی به‌ربڵاوتر سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی فیلم چێکردن و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌رجه‌سته و دیاره‌ی سینه‌مایی وڵاتی ئێران.
به‌رپرسی یه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی زانستی و زانستگایى سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له کۆتاییدا وتی: له سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر کتێبێک به ناونیشانی "سڕینه‌وه‌ی دیارده رۆژئاواییه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی فیلم" بریتی له وه‌رگێران، سه‌ره‌تا، چوار وتار‌و سێ دیمانه‌ی هه‌ڵبژێردراو له کتێبێک هه‌ر به‌و ناوه له ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی "راتلێج" چاپ و بڵاوکرایه‌وه و په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا که ئه‌مساڵیش کۆڕێکی پسپۆڕانه هه‌ر به‌و مژار‌و ته‌وه‌ره‌و به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ناسراوی زانستگاکانی ئه‌وروپی به‌ڕێوه‌ده‌چێت که یه‌کێک له نووسه‌ره‌کانی ئه‌م کتێبه‌ش میوانی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ ده‌بێت.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیری "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25