تاوانی ئه‌نفال و قه‌ره‌بووی یاسایی قوربانیان
جینۆساید 05:16 PM - 2018-04-12.
نوسینی/ رێبوار محه‌مه‌د ساڵح// مامۆستای زانكۆ و یاساناس
تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه له تاوانه كۆمه‌ڵكوژیه‌كان كه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی له ناوچوو له ساڵی 1988 , كه بریتی بوو له بریتی بوو وێران كردنی (5000)گوند وه ڕاگواستنی زۆره ملێی گوند نشینه‌كان وبێسه‌رو شوێن كردن و كوشتن و زینده به چاڵ كردنی (182000) كه‌س له پیرو په‌ككه‌وته‌و ژن و مناڵ وگه‌نج , لێكجیاكردنه‌وه‌ی منداڵ و دایك له‌یه‌كتر و برسی كردنیان , و گۆرینی دیمۆگرافی ناوچه‌كوردنشینه‌كان.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌دانانی (علی حسن مجید) ده‌ستیپێكرد به‌فه‌رمانی كۆماری ژماره(160) له به‌رواری(29/3/1987) وه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی وئیداری و ئه‌منی و هه‌واڵگری حزبیی یه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان, وه یه‌كه‌م بڕیار كه (علی حسن مجید) ده‌ریكرد بڕیاری ژماره (4008) بوو له 20/6/1987 , كه‌ده‌كرێت به بڕیاری جینۆسایدی گه‌لی كورد دابنرێت.
تاوانی ئه‌نفال تاوانێكی كۆمه‌ڵ كوژییه‌و به جینۆساید ده‌ناسرێت پشت به‌ست به یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا , وه‌كو ماده‌ی دوو و سێ له (اتفاقیه من‌ع الاباده الجماعیه و المعاقب علیها 1948), وه ماده‌ی سێ له ( اتفاقیات جنیف 1949) , وه ماده‌ی چوار له ( النڤام الاساسی للمحكمه الجنائیه الدولیه الخاصه بیوغسلافیا السابقه 1993) , وه ماده‌ی شه‌ش له ( النڤام الاساسی للمحكمه الجنائیه الدولیه 1998) .
له یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ژماره 10 ی ساڵی 2005 دا ئه‌نفال به كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید ناسێنراوه , ( ئه‌م دادگایه دامه‌زرا بۆ دادگایی كردنی به‌رپرسه عیراقیه‌كان له‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌نجام دراوه له نێوان 17/7/1968 بۆ 1/5/2003 ), وه هه‌روه‌ها له بڕیاری ئه‌م دادگایه به ژماره (1 /ج2 / 2007) , وه بڕیاری په‌رلمانی عیراقی ژماره (26 ی ساڵی 2008 دا ئه‌نفال به كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید ناسێنراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو تاوانێك ده‌رئه‌نجامێكی زیان به‌خشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه , وه كه‌سی زه‌ره‌رمه‌ند مافی به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵای قه‌ره‌بووی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه , واته هه‌ركاتێك پایه‌كانی به‌رپرسیارێتی هاته‌دی كه بریتیه له ( هه‌ڵه و زه‌ره‌رو په‌یوه‌ندی هۆكاری نێوانیان) ئه‌وا مافی قه‌ره‌بوو دروست ده‌بێت.
له بنه‌ره‌تدا دوو جۆر قه‌ره‌بوومان هه‌یه له یاسادا , قه‌ره‌بووی مادی كه بریتیه له برێك پاره , و قه‌ره‌بووی نا مادی (غیر المادی) وه‌ك داوای لێ بووردن كردن و یان ئه‌نجام دانی كارێكی دیاری كرا‌و و یان گه‌رانه‌وه‌ی بارودۆخ بۆ پێش روودانی تاوانه‌كه.
چه‌ندین جۆری زیان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا رووی داوه زیانی مادی وه‌كو سوتانی ماڵ و موڵك و روووخانی خانوو و سوتاندنی گوند‌و و شاره‌كانو له‌ناوبردنی به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كان و مه‌روماڵاته‌كان, زیانی ئه‌ده‌بی وه‌كو كوشتن و له‌ده‌ست دانی كه‌س و كار‌و خزمان و جیاكردنه‌وه و دابرینی منداڵ و دایك وباوك له‌یه‌كتری , له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆری زیانی مادی و ئه‌ده‌بی تر.
دووجۆر به‌رپرسیارێتی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه , ئه‌وانیش به‌رپرسیارێتی تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی شارستانی ( المدنی ) نێوده‌وڵه‌تی, یه‌كه‌میان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ئه‌نجام داوه وه‌كو تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ, نمونه‌ش وه‌كو تاوانی ئه‌نفال پێی ده‌وترێت ( المسؤولیه الجنائیه الدولیه الفردیه ) , دووه‌میان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی میراتگر , و پێی ده‌وترێت ( المسؤولیه المدنیه الدولیه للدول ) .
بنیادله‌سه‌رئه‌مه ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌رپرسیارێتی تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دروست نابێت به‌هۆی تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشووه چونكه ده‌وڵه‌ت كه‌سایه‌تیه‌كی معنوی و اعتباری هه‌یه و ناتوانرێت سزای اعدام و حبس و سجن بدرێت, به‌ڵام به‌رپرسیارێتی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق دروست بووه كه بریتی یه پابه‌ند بوونی به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قوربانیان و زیانلێكه‌وتوانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال , پشت به‌ست به ( مبدڕ التوارپ الدوله).
قه‌ره‌بوو ده‌بێت ته‌واو ( كامل) بێت بۆ هه‌موو زه‌ره‌ره راسته‌وخۆكان ( زه‌ره‌ری راسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی هۆكاری هه‌بێت له‌نێوان زه‌ره‌ره‌كه و تاوانه‌كه‌دا) ئیتر زه‌ره‌ری مادی بێت یان ئه‌ده‌بی و عقڵی و نفسی بیت یان زه‌ره‌ری ئابووری و فه‌وتاندنی شار‌و گوند و ماڵه‌كان بێت جیاوازی نیه ,و ئه‌مه‌ش به‌پێی ماده‌ی (31) له ( مشروع مواد المسؤولیه الدولیه للدول) , هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رپرسه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی و قوربانیانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی , ئه‌م قه‌ره‌بووه‌ش لبه ملیارات دۆلار تقدیر ده‌كرێت , به‌ڵام تاكو ئێستا ده‌وڵه‌تی عێراق به‌م ئه‌ركه‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه , نوێنه‌رانی كوردیش له به‌غدا وه‌كو پێویست كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانین بڵێین كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووه له ئاست پابه‌ندكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كورده‌كان, له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ند كردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌یه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌و سه‌رجه‌م زیانه‌كانی تر , چونكه له ساڵی 1991 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به بڕیاری ژماره 687 بڕیاری دا به پابه‌ند كردنی عێراق به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی كه له‌سایه‌ی ڕژێمی پێشوودا دووچاری بوون, وه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره لیژنه‌كی دروست كرد به‌ناوی ( لجنه التعویظات) , كه‌وابوو كارێكی ناڕه‌واو نامنگقی یه كه قه‌ره‌بووی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتی بیانی بكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌م مافه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و قوربانیانی ئه‌نفال به ڕه‌وا نه‌بینرێت .
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه كه تاوانی كۆمه‌ڵكوژی وه‌كو تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه , تاوانێكن ناچنه ژێر بنه‌مای به‌سه‌رچوونه‌وه ( التقادم) , له‌هه‌ردوو رووه‌كه‌یه‌وه, واته تاوانباران له سزای یاسایی ده‌ربازیان نابێت ئه‌مه‌له‌لایه‌ك, له‌لایه‌كی تره‌وه داوای قه‌ره‌بووی زیانه‌كان به‌سه‌رناچێت ( تقادم ناكات) .
ماوه‌ته‌وه بڵیین كه پێویسته له‌سه‌ر نوێنه‌رانی ( داهاتوو) ی كورد له به‌غداد ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن به پرسێكی گرنگی كاركردنیان بۆ پابه‌ند كردنی ده‌وڵه‌تی عێراق به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و كوردانی فه‌یللی و بارزانیه‌كان و سه‌رجه‌م زه‌ره‌رو زیانه‌كانی تر , كه به ملیارات دۆلار تقدیر ده‌كرێت .
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18