riklam

ئه‌و رۆژه‌ی مریه‌م هاوناز نه‌بوو

ئەدەب وهونەر 03:07 PM - 2018-04-12
.

.

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ مریه‌م/  مریه‌م وه‌ره‌ ببه‌ به‌كچی من

مریه‌م , تۆ كچێكی , دوێنی پێیان وتیت ( مجهوله‌ لڕب والڕم)
روژێ مریه‌میت , روژێك هاونازیت , روژێك بیناویت, بێ نیشان
مریه‌م له‌م كوردستانه‌ دا , جێگای كچێكی وه‌كو  تۆی تیا نابێته‌وه‌؟!
نا , نا , وتیان تۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییت. سوپاس بۆ خوا. وه‌لی , كه‌ست نییه‌!!
وه‌ره‌ ریزه‌وه‌ , مریه‌م. وه‌ره‌ ریزی ئه‌وانه‌ی هاوار ده‌كه‌ن,
ده‌ڵێن به‌چی بژ ین ؟ به‌ چی منداڵ گه‌وره‌ بكه‌ین؟ ئه‌م خاكه‌ جێگای
كه‌سی تیا نه‌ماوه‌ , گیرفانه‌كانی قورس نه‌بێت!!!!!! ورگن نه‌بێت!!
وه‌ره‌ مریه‌م ببه‌ به‌كچی من. DNA یه‌كه‌ت هه‌رچونێك بێت, وه‌ره‌,
من وتۆ و هه‌موومان DNA یمان وه‌كو یه‌كه‌, جیاواز نییه‌.
من داوای هیچت لێ ناكه‌م , ته‌نها خۆت ناوێكی تازه‌ بۆ خۆ تو من هه‌ڵبژێره‌!!
كچی من به‌ , دایكی تۆ ده‌بم . رێزت لێده‌گرم ناهێلم له‌به‌رده‌م DNA ,
خۆماڵی , چوقه‌ی دانت بێت. ناهێلم درو و ساخته‌و ته‌له‌كه‌بازی , 
هێزی ئه‌ژنۆت لێ زه‌وت بكات . ته‌نانه‌ت نامه‌وێت له‌ به‌ریتانیا,DNA,
ساخ و سه‌لامه‌تت بۆ ئه‌نجام بدرێت. من تۆم ده‌وێ . مرۆڤه‌كه‌م ده‌وێ
كه‌نازانیت ناوی چییه‌ . وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌ , مریه‌م . من راسته‌وخۆ پێت
ده‌ڵێم : مریه‌م به‌بێ DNA , وه‌ره‌ ببه‌ به‌كچی من.
 ده‌ترسم باوه‌ڕ نه‌كه‌یت!!!

 نوسینی/ د.په‌روین نوری عارف
10 / 4 / 2018


PUKmedia تایبه‌ت

1111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket