riklam

كردی

بابەتی گۆڕاو 02:38 PM - 2018-04-11
.

.

كردی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

كە حكومەت ئەبینی لەو تەنتەنەو عەنعەنەیەوە هاتۆتە سەر پاشەكەوتكردنی مووچە، ناهەقت ناگرم ئەگەر بڵێی كردویانە بە چاوەوە. لای هەر كەسێكیش بڵێی ریفراندۆمەكە تەئسیری نەكردۆتە سەر ئیحترامی كورد لەملاولادا ئەوا یەكسەر ئەتكات بە كێودا. ئەگەر بە مامۆستایانی ناڕازییش بڵێی بەسە ئیتر بایكۆت مەكەن بە بنێشتەخۆشە، باوەڕت بێ‌ ئەتكەن بە پەند. بەعزە كەسێكیش بۆیە بە كەڵكی ئیجتیماع و شت نایەت چونكە نهێنیی پێ‌ هەڵناگیرێ‌ و دەستبەجێ‌ مەعلوماتەكان ئەكا بە خۆیدا. لای هەر كەسێكیش بڵێی كولـلی كاندیدێك بۆ مەسروفاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق تەنیا حەوصەدو پەنجا هەزار دیناری پێ‌ دراوە، باوەڕ ناكات و فەورەن كابرا لچیت لێ‌ هەڵئەقورچێنێ‌ و ئەڵێ‌ مەیكە بە سوعبەت و فشقیات، خۆ ئەگەر زۆریشی لەسەر بڕۆی لەوانەیە لە گەڵتا بیكات بە شەڕ. وەختێك بەعزە تەسریحێكت دەربارەی وەزعی ناوخۆی حیزب گوێ‌ لێ‌ ئەبێ‌ ئەگەیتە ئەو قەناعەتەی كە شكور نەخۆشییەكانی نەماوەو برادەران حیزبەكەیان كردووە بە گوڵ و تۆش هەقی خۆتە لە خۆشیدا بیكەی بە جەژن. ئەخباری تەلەفزیۆنیش ئەگەر بە باشی لێكی بدەیتەوە بۆت ئەسەلمێنێ‌ كە كوردی رۆژئاوا خەریكە ئەیكەن بە كوردەی لە هەردوو جەژن بێ‌ بەری و هەقەكەی بۆ ئەكەن بە حوشترو منیش لێرەدا گۆشەكە دائەخەم و ئەیكەم بە شەو.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket