riklam

پارتی سۆشیالیستی فەڕەنسا کۆنگرەی ھەڵسانەوەی بەست

بیروڕا 07:05 PM - 2018-04-10
.

.

لە ڕۆژانی ٧ و ٨ ی ئەم مانگە پارتی سۆشیالیستی فەرەنسا لە  پاریس لە ناچەی ئۆبێرڤیلیێ هەفتاو هەشتەمین کۆنگرەی خۆی سازدا ، کۆنگرەی ئەمساڵ لە بارو دۆخێکدا بەسترا کە پارتی سۆشیالیستی فەرەنسا ئەو پارتەی مێژووویەکی دێرینی هەیەو هەمیشە رابەرایەتی بەرەی چەپی کردووەو چەندین ساڵ سیستەمی حوکم ڕانی پیادە کردووە کە داجار لە ٢٠١٢دا بە سەرۆکایەتی فرانسوا هۆلاند  توانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بباتەوە ، بەڵام بە هۆی پشتگیری فەرەنسا  لە جەنگ دژی تیرۆرو شەڕی داعش  فەرەنسا کەوتە بەرچەندین هێرشی تیرۆریستی  گروپە ئیسلامیەکان  جگە لە کێشە ئابورییەکانیش ئەمە وای کرد کە پارتی سۆسیالیست هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٧ لەدەست بدات و بە هۆی کێشە ناوخۆییەکانی و جیاوازی باڵەکانیەوە  پارتەکە تووشی شکستێکی گەورە بێت و لە پەرلەمانیش ڕێژەیەکی کەمی کورسی بەدەست بهێنێت ، لەم بارو دۆخەدا  پارتی سۆشیالیست کۆنگرەی خۆی سازکرد بە مەبەستی هەڵسانەوەی حیزبەکە وەکو هێزێکی سەرەکی چەپ و گەڕانەوە بە سەرکەوتیی و یەکگرتووی بۆ ناو شانۆی سیاسی فەرەنسا ، لە کۆنگرەکەدا سۆشیالیستەکان بە ڕابەری سکرتێری نوێی پارتەکە ئۆلیڤیێ فۆخ بڕیاریان دا کە بە یەکگرتوویی بمێننەوەو بەوەفا بن بۆ باوەڕی سۆشیالیزم و بە هێزێکی پتەوەوە خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە فەرەنسا

لەو کۆنگرەیەدا بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی فەرەنسای ی ن ک بەشدار بووین و تونیمان لەگەڵ زۆربەی لێپرسراوانی پارتەکەو وەفدە بەشداربووەکان دیدار سازبدەین و بارودۆخی کوردستان و عێراق و ڕۆلێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان بۆ ڕوون بکەینەوە.

دارەوان حاجی حامید پاریس

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket