riklam

سوزوكی پەرە بە ئۆتۆمبێلێكی كلاسیكی دەداتەوە

هەمەرەنگ 10:35 AM - 2018-04-10
.

.

كۆمپانیای سوزوكی ژاپۆنی وێنە و ڤیدیۆی نوێترین نەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری Jimny یكلاسیكی بڵاو كردەوە ئۆتۆمبێلەكە پارێزگاری لە دیزانی كۆنی خۆی كردوە و پێدەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا بگاتە  بازارەكانی جیهان  .

كۆمپانیای سوزوكی دەیەوێت بە شێوەیەكی نوێ  ئۆتۆمبێلە ئەفسانەیەكەی زیندوو بكاتەوە، بەشێوەیەك كە دیزاینەكەی نەگۆرێت و تایبەتمەندی گرنگ و  سەلامەتی بۆ زیاد بكات، بۆ ئەمەش وەك ئەوەی كە هەیە دیزاینەكەی نەگۆریوە و تەنها  بە كەرەستەی پتەو بەشی دەرەوەی داپۆشیوە.
 ئۆتۆمبێلی Jimny كۆمپانیای سوزوكی دەبڵ ئەكسلە و گێر ئۆتۆماتیكە، بزوێنەرەكەی لە جۆری تێربۆیەو بە بەنزین كاردەكات و قەبارەكەی 1.2 لیترە كە توانای 120 ئەسپی هەیە، سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی تری ئۆتۆمبێلەكە كۆمپانیاكە هیچ زانیاریەكی تری بڵاو نەكردۆتەوە.

جێی باسە كۆمپانیای سوزوكی بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1970 یەكەم نەوەی ئەم ئۆتۆمبێلەی بەرهەمهێنا كە دوو دەرگا بوو، پاشان  لە سالی 1981 نەوەی دووەمی بەرهەمهێنا كە لە جۆری LG10 بوو، دواتریش لە سالی 1988 نەوەی سێیەم و كۆتایی بەرهەمهێنا كە زۆرترین فرۆشی هەبوو، بریاریشداوە دوای 30 ساڵ دووبارە دەست بكاتەوە بە بەرهەمهێنانەوەی ئۆتۆمبێلەكە.

PUKmedia  و/ گۆران قادر
س: الامارات الیوم

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket