riklam

باشترینەكان

بابەتی گۆڕاو 12:12 PM - 2018-04-09
.

.

باشترینەكان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

باشترین ماڵ بۆ سایەق تەكسی: تەنیشت بەنزینخانەكە.
باشترین شوێن بۆ كورد: حەوت ملیۆن فرسەخ دوور بێت لە ئەردۆغانەوە.
باشترین كات بۆ چاكسازی: ئەلعان.
باشترین دراوسێ‌ بۆ ترامپ: شوقەكەی نەتانیاهۆ و ماڵی بن سەلمان.
باشترین جێگە بۆ مناڵ: باوەشی دایكی.
باشترین كات بۆ كەڵەشێر خواردن: سەعات چواری بەیانی.
باشترین ماڵ بۆ ژن: نزیك دوكانی كۆنەكە.
باشترین جێگە بۆ تلیاك لە لۆریدا: ژێر پووشی خورما.
باشترین ئەدرەس بۆ پشیلە: ناو حاوییەكە.
باشترین شوێن بۆ زاوا: دراوسێی ماڵی خەزووری.
باشترین دەسەڵات بۆ لیژنەی موشتەریات: سەروو ژووری وردبینی.
باشترین جێگە بۆ ئەحۆلی: ناو نوكتەی سەریع.
باشترین هاوڕێ‌ بۆ ترش: خوێ‌.
باشترین شوێن بۆ نەخۆشكەوتن: لای ئیسعاف فەورییەوە.
باشترین كورسی بۆ كەریم بن زیمە: كورسی ئیحتیات.
باشترین شوێن بۆ قەرەوێڵە: نزیك پلاكی كارەباكە بۆ ئەوەی شاحینەی مۆبایلەكەی بگاتێ‌.
باشترین شوێن بۆ سەیران: نزیك بێت لە ئاودەستەوە.
باشترین جێگە بۆ سیاسەتباز: مەكتەب سیاسی.
باشترین كات بۆ ریفراندۆم: وس بە بۆ خاتری خوا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket