riklam

قاوه‌ی سه‌وز چه‌وری ده‌توێنێته‌وه‌ !!

هەمەرەنگ 11:06 AM - 2018-04-09
.

.

زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌یه‌كه‌م خواردنه‌وه‌ی به‌یانیان قاوه‌یه‌كه‌و هه‌ندێكیش له‌ رۆژێكدا چه‌ندین جار قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش كێشه‌ی ته‌ندروستیان بۆ دروست ده‌كات به‌هۆی بونی كافاین.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی 235 ی كۆمه‌ڵه‌ی كیمیایی ئه‌مریكی به‌ سه‌رۆكایه‌تی جۆنی كینسۆن ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرا كرا كه‌له‌سه‌ر 200 كه‌س كه‌ ده‌یانناڵاند به‌ده‌ست كێشی زیاده‌ و قه‌ڵه‌وه‌یه‌وه‌ كرابوو كه‌ حه‌بی قاوه‌ی سه‌وزیان خواردبوو.

به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌ویه‌ ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌بوو له‌و 200 كه‌سه‌ 186 كه‌سیان له‌ مانگی یه‌كه‌می خواردنی ئه‌و حه‌به‌ نزیكه‌ی 11 كیلۆی كێشیان دابه‌زاندبوو.

هاوكات له‌ روسیا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌ ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی قاوه‌ی سه‌وز یان حه‌بی قاوه‌ی سه‌وز ده‌خۆن و هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپیش دروست ناكات، چونكه‌ كافائینی تێدانیه‌و پێویستیش ناكات به‌ شه‌كره‌وه‌ بخورێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش پێی خۆشنه‌بێت ده‌توانێت به‌ هه‌نگوینه‌وه‌ بیخواته‌وه‌.

هه‌روه‌ها زۆر گرنگه‌ ده‌نكۆڵه‌ قاوه‌كان له‌ شوێنی سارددا هه‌ڵبگیرێت و ده‌شبێت هه‌موو كه‌سێك خۆی بپارێزێت له‌ خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان دوای خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی سوز.

PUKmedia ئاژانسه‌كان
و/ هاژه‌ باست

green.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket