هه‌ڵه‌بجه شاری ئاشتی پارێزگارێكی ده‌وێت
بیروڕا 09:11 PM - 2018-04-07.
سه‌ید عه‌تا
هێنده نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌كانی ئه‌وشاره زۆر‌و گه‌وره‌ن توانی گه‌لی كوردی به‌جیهان بناسێنێت ، خۆی شایسته‌ی به‌پارێزگابوونه و حكومه‌تی هه‌رێمیش بڕیارێكی باشی بۆ به‌پارێزگاكردنیدا ئاسوده‌یی متمانه‌ی به‌خشی به‌دانیشتوانی شار.
تائێستا له‌به‌رخاتری ململانێی لایه‌نه سیاسیه‌كان هیچ ده‌سكه‌وتێك بۆ ئه‌و شاره دیارنیه ، ته‌نانه‌ت نه‌توانراوه پارێزگارێكی بۆ دانرێت ، هه‌میشه هه‌ڵه‌بجه سه‌رده‌سته‌ی ڕوبه‌ڕ و بونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته عێراقیه‌كان بوه له‌خۆپیشاندان و قاره‌مانێتیدا ، ڕژێمیش نامه‌ردی زۆر كردوه به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره وه‌ك زینده‌به‌چاڵ كردن و ئه‌نفال و كیمیاباران ، گۆڕه‌پانی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕوكێشه ناوخۆیه‌كانیش بوه ، كه‌واته ساتێك ئاوه‌دانی و ئاسوده‌یی نه‌دیوه بێجگه له‌ماڵ وێرانی و خوێن به‌خشین گه‌وره بوونی گۆڕستانه‌كانی ، ئیتر به‌س نیه و شه‌رمه‌زاری نیه بۆ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ، ئه‌مشاره ئه‌م جه‌سته برینداره چاره‌سه‌ری ده‌وێت خه‌مخۆرێكی پێوسته به هه‌مووتوانایه‌وه كێشه‌كان له‌ڕه‌گه‌وه ده‌رهێنێ و هاوكاری بكرێت بۆ چاندنی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان ، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیه‌وه و خزمه‌تكردنی به‌چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌گوزاری جوانكاری گه‌وره كردنی شه‌قامه‌كانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردیه‌وه ، نوێ كردنه‌وه‌ی پاراستنی ته‌لاره‌كانی وه‌ك ماڵی پاشا و حامی به‌گ و دیاری به‌گ و گه‌ڕه‌كه‌كانی جوله‌كه نشین ، كه‌سێكی بوێرشاره‌زای گه‌ره‌كه بتوانێ ئاسوده‌یی بكاته سرودی به‌یانیان بۆ جه‌ماوه‌ره به‌ش مه‌ینه‌كه‌ی گوڵی ئاشتی له‌سه‌ر سینه‌ی دانیشتوان بدات ، جارێكی تر بتوانێ چریكه‌ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی به‌رزكاته‌وه ، ده‌نگێكی خۆش دێته گوێمان كه‌هه‌میشه له دوی ده‌گه‌ڕێین ئه‌ویش ئازادیه ، خه‌ڵكی شاری ئاشتی هێنده خوێنیان به‌خشیوه بۆ ئازادی چه‌ندین خانه‌واده ناوی گه‌نجۆكانیان ئازاده نمونوی جوتیاره نمونه‌یه‌كه‌مان زۆره ، هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازادیخوازسه‌ربه‌رزه ئاڵای ئاشتی و دلێری شه‌هیدانی هه‌ڵكردوه كه‌واته ئازای حاجی تۆفیقیشی پێوسته ، به‌رواری 2014.3.16 هه‌ڵه‌بجه كرایه پارێزگا به‌ڵێن بوو ئازا بكرێته پارێزگاری شاری ئاشتی وقیسمه‌ت نه‌بوو ، ئێسته ده‌نگۆكه هاتۆته‌وه ناو هاوڵاتیان چاوه‌ڕێن بابێنازی زیاترنه‌كێشن ، هه‌موان یه‌ژن جه‌رگ خۆشه‌ویسته ئازایش كوڕی ئه‌مشاره‌یه ، ئه‌م نوسه‌ره وه‌ك له په‌رتوكی ( پیره محه‌مه‌د ، فڕین به‌ره‌و ماڵی خۆڵه په‌تی ) نوسیویه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و پیره محه‌مه‌د زێدی له دایك بونیه‌تی باس له كوچه و كۆڵانه قوڕاویی و تاریكه‌كان و دیواره قامیژبه‌ن و حه‌سیریه‌كانی ده‌كات ، وای چواندوه شار وه‌ك یه‌ك خانه‌واده ژیانیان گوزه‌راندوه ، ئه‌مه ئه‌وساته‌یه له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌باسی لێ ده‌كات هه‌وڵێكی باش بدات بۆ جوانكردنی سیمای شار ، گه‌ره‌كیه هاوكاری بكرێت خه‌نده بخاته سه‌رلێوی منداڵانی شه‌هید و بریندارانی كاره‌ساته‌كانی پارێزگا نوێ كه ، كورد یه‌ژی ڕۆڵه‌گیان ئه‌مه یه‌ز و ئه‌وه‌گه‌ز ، ئازاد حاجی نوسه‌ر شایسته‌ی خۆیه‌تی توانای ڕاپه‌ڕاندی ئه‌و كاره‌ی هه‌یه ، یه‌ك هه‌ڵه هه‌موو خه‌ونه‌كانی مندالێشی له‌به‌ین ده‌بات ، ئه‌ركی میری و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه پشتیوانی شار و محافه‌زه‌كه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ سیمای نوێ بۆ كوچه و كۆڵان و شه‌قامه‌گشتیه‌كان و بازاڕگه‌كه‌ی به‌به‌ره‌دا بكرێت ، ئیتر به‌سه ململانێكانتان به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه خاك و هاوڵاتیان به‌ده‌ستانه‌وه ماندو چه‌وساوه‌ن تائێسته‌ش بۆنی خوێن و باروت ده‌رمانی ژه‌هراوی لێ دێت ، ئه‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌ك ده‌ست هه‌وڵ بده‌ن پارێزگار بوون له به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عێراقیدا بچه‌سپێنن و بوده‌جه‌ی تایبه‌تی بۆ دابینكرێت ئه‌وكاره‌ش هیمه‌تی باشی ده‌وێت .
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22