میسرییه دێرینه‌كان تاتۆشیان كردووه
هەمەرەنگ 11:40 AM - 2018-04-07.
زانایانی شوێنه‌وارناسی میسری به هاوكاری زانایانی مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا له میسر كۆنترین تاتۆی سه‌ر جه‌سته‌یان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.
ئه‌و تاتۆیه به جه‌سته‌ی ژن و پیاوێكی مۆمیا كراوه‌وه بووه كه پێده‌چێت (5) هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ژیابن، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ كۆنی نیگاركێشان و تاتۆكردن له ئه‌فریقاداو به دوو هه‌زار ساڵیش له‌وه كۆنتره كه پێشتر زانرابوو.
زاناكان هه‌ندێك ئاماژه‌یان له‌سه‌ر باسكی پیاوه مۆمیاكه دۆزییه‌وه و پێیانوابوو جێگه‌ی برینداری بێت یان وه‌ك په‌ڵه ده‌رده‌كه‌وت له ڕووناكییه‌كی سروشتی‌دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زانایانی مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانی به تیشكی خواروو سوور ڕووپێوی مۆمیاكانیان كرد كتوپڕ بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه تاتۆیه له‌سه‌ر باسكی ئه‌و پیاو و ژنه مۆمیاكراوه كوتراوه.
هه‌ر ئه‌و تیشكه ده‌ریخست ئه‌وه‌ی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باسكی پیاوه‌كه كوتراوه نه‌خشی جۆره ئاژه‌ڵێكی شاخداری شێوه گایه‌و له‌سه‌ر به‌شی خواره‌وه‌ی شانی ڕاستی ژنه‌كه‌ش چوار شێوه‌ی وه‌ك پیتی (s)ی ئینگلیزی كوتراوه، جگه له نیگارێكی دیكه‌ش كه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌وه دیاره.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی پێشتریش كه له‌سه‌ر پیاوه مۆمیاكراوه‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه پیاوه‌كه چه‌قۆ دراوه له پشتی و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و له‌وكاته‌شدا ته‌مه‌نی له‌نێوان (18) بۆ (21) ساڵیدا بووه، هه‌رچه‌نده ناسنامه‌ی مۆمیاكراوه ژنه‌كه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تائێستا كراون پێده‌چێت پێگه‌یه‌كی باڵای هه‌بووبێت.
پێویسته بوترێت، به‌ر له‌م مۆمیاكراوه جه‌سته تاتۆكراوانه پێشتر كاری تاتۆكردن له‌سه‌ر پیاوێكی مۆمیاكراو دۆزرایه‌وه كه به پیاوی به‌فر ناسرابوو به‌ر له 100 ساڵ پێش ئێستا دۆزرایه‌وه‌و له‌وكاته‌وه له مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا دانراوه‌و ساڵانه به سه‌دان كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و پیاوه مۆمیاكراوه تاتۆداره پێده‌چێت 3 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ژیابێت و تاتۆكه‌شی بریتییه له چه‌ند شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی.
له‌مباره‌یه‌وه (دانیاڵ ئه‌نتۆن) ئه‌مینداری به‌شی ئه‌نترۆپۆلۆژی سروشت له مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا وتی: تائێستا ئه‌و پیاوه مۆمیاكراوه یه‌كێكه له‌و نمایشكراوانه‌ی كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه له مۆزه‌خانه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش زۆرتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه شێوه‌ی به باشی ماوه‌ته‌وه‌و هێشتا سیمای زۆر نه‌فه‌وتاوه.
PUKmedia س: RT
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27